Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

عێراق

حکومەتی عێراق چوار رۆژ پشووی راگەیاند

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەبۆنەی "رۆژانی سەروەری"ـی وڵاتەکەیەوە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت لە رۆژی 30ی ئەیلوولەوە تاوەکو 3ی تشرینی یەکەمی داهاتوو رابگیرێت.

رۆژی شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا کە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا لە رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 30ی ئەیلوولەوە تاوەکو رۆژی شەممە 3ی تشرینی یەکەمی داهاتوو پشووی فەرمی بێت، ئەوەش وەک پێشوازی و رێزگرتنێک لە (رۆژانی سەروەری) بۆ کۆماری عێراق."

بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم وەزارەت، فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەو چوار رۆژەدا پشووی فەرمییان دەبێت.

"رۆژانی سەروەری" چییە و بۆچی ئەم وادەیە دیاریکرا؟

دیاریکردنی ماوەی نێوان 30ی ئەیلوول تاوەکو 3ی تشرینی یەکەم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەک "رۆژانی سەروەری"، بەستراوەتەوە بە دوو رووداوی سیاسی و مێژوویی، یەکەمیان، رۆژی 30ی ئەیلوول هاوکاتە لەگەڵ ئەو وادە فەرمییەی کە لەڕێگەی دانوستانەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان بەغدا و واشنتن دیاریکرا بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و رادەستکردنی بنکە سەربازییەکان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق. حکومەتی عێراق ئەم وادەیە وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی و هەنگاوی چەسپاندنی تەواوەتیی "سەروەریی خاکی عێراق" پێناسە دەکات.

هەروەها رۆژی 3ی تشرینی یەکەم لە ساڵنامەی فەرمیی عێراقدا بە "رۆژی نیشتمانی" هەژمار دەکرێت، ئەمەش بەبۆنەی ساڵیادی کۆتاییهاتنی داگیرکاری بەریتانیا و راگەیاندنی سەربەخۆیی عێراق و پەیوەستبوونی بە "کۆمەڵەی گەلان" لە 3ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1932دا.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە