Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق

لۆگۆی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق

عێراق

لە ئۆپەراسیۆنێکی راوەدوونانی چەکدارانی داعشدا لە کەرکووک ژنێک گیانی لەدەستدا

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ، هێزە ئەمنییەکان لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە کاتی بەئامانجگرتنی دوو چەکداری داعشدا لە رێگەی هاوەنەوە ژنێکی سڤیلیان بریندار کردووە و دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

رۆژی یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "درەنگانی شەوی رابردوو لە رێگەی بەدواداچوونی مەیدانییەوە، هێزە ئەمنییەکان چاودێریی جموجووڵی دوو چەکداریان لە پاشماوەکانی داعش لە نزیک گوندی مەلحە لە سنووری کاری فیرقەی 11ـی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک کرد."

بەپێی راگەیێندراوەکە، دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکە، هێزە ئەمنییەکان لەڕێگەی دوو گولـلەهاوەنەوە پێگەی چەکدارەکانیان کردووەتە ئامانج.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "رووداوەکە بووەتەهۆی برینداربوونی ژنێکی سڤیل کە لەو کاتەدا لە نزیک شوێنەکە بووە، دەستبەجێ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە."

عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی گوت: "رووداوەکە لە گوندی مەلحە بووە لە سنووری ناحیەی رەشاد و ژنەکە تەمەنی 28 ساڵە."

بەگوتەی عامر نووری، رووداوەکە بەهۆی هاوەنبارانی هەڕەمەکیی سوپاوە بووە بۆ سەر چەکدارەکانی داعش.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە