Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

لە پێکدادانی دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ مێرمنداڵێک و 2 چەکدار کوژران

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی پێکدادانێک لەنێوان دەزگای دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سنووری نێوان کەرکووک و پردێ، دوو چەکداری داعش و مێرمنداڵێک کوژران، هاوکات دوو چەکداری دیکەی ئەو رێکخراوەش دەستگیرکراون.


رۆژی یەکشەممە، 27ـ ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا "دوو تیرۆریست دەستگیرکراون و دووی دیکەش کوژراون، هەروەها هاووڵاتییەکی سڤیلیش کە مێرمنداڵە گیانی لەدەستداوە."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە کارمەندانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بریندار بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو زانیارییە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

پێشتر دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە ئەنجامی پێکدادانی هێزەکانیان لەگەڵ چەکدارانی داعش لەنێوان کەرکووک و پردێ، دوو چەکداری داعش کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو، کوژراون.


بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دژەتیرۆری عێراق، رووبەڕووبوونەوەکە لەگەڵ گرووپێک چەکداری داعش بووە و بەهۆی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکەوە دەروازەکانی ناحیەی پردێ داخران.

موراد زانا، مێرمنداڵێکی کوردە لە شەڕەکەی پردێ گیانی لەدەستدا؛ بەگوێرەی دژەتیرۆری عێراق چەکدارە داعشەکان کاتێک هەڵاتوون، چوونەتە نێو مارکێتەکەی مورادەوە و لەوێ شەڕیان لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق کردووە، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەکەوە موراد گیانی لەدەستداوە.





بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە