Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق

عێراق

سەباح نوعمان بۆ رووداو: ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەولێر لە قۆناخی کشانەوەی هێزەکانیاندان

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێ، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەولێر دەستیپێکردووە و لە 30ـی ئەم مانگەدا تەواو دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دوای ئەو وادەیە "یەک سەربازی بیانی لە هیچ شوێنێکی عێراق نامێنێت."


رۆژی 28ی ئەیلوولی 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو وردەکاریی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی فەرمیی داخستنی بارەگای هاوپەیمانان و بەستنی "کۆنفرانسی سەروەری" ئاشکرا کرد.

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکان لە هەرێمی کوردستان، سەباح نوعمان گوتی: "ئەمریکا و هاوپەیمانان ئێستا لە قۆناخی کشانەوەدان. هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە هەولێر دەکشێنەوە."

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی کشانەوەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: "ئەم کشانەوەیە رۆژی 30ـی  ئەیلوول تەواو دەبێت. رێوڕەسمێکی گەورەش لە بەغدا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بەڕێوەدەچێت."

لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا سەبارەت بەوەی ئایا کشانەوەکە سەرجەم هێزەکان لە هەولێریش دەگرێتەوە، سەباح نوعمان دەڵێ: "کشانەوەکە تەواوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە و دوای 30ـی ئەیلوول یەک سەربازی بیانی لە هیچ شوێنێکی عێراق نامێنێتەوە."

رێوڕەسمی فەرمی و "کۆنفرانسی گەورەی سەروەری" لە بەغدا

لەبارەی رێوڕەسمی راگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە بەغدا، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە رێوڕەسمەکە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەبێت و گوتی: "رێوڕەسمەکە لە نووسینگەی فەرماندەی گشتی دەبێت، ئەوەش بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرک و داخستنی فەرمیی بارەگای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی."

سەباح نوعمان گوتی: "کۆنفرانسێکی سەروەری" دوای ئاهەنگەکە بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێ و راشیگەیاند: "کۆنفرانسێکی گەورەیە بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکە یان وەرگرتنەوەی تەواوەتیی سەروەری. کۆنفرانسەکە رۆژی 1ـی تشرینی یەکەم دەبێت و بانگهێشتی فەرمی بۆ سەرجەم سەرکردە و هێزە سیاسییەکانی عێراق دەنێردرێ."

رۆژی 30ی ئەیلوول ئەو وادە فەرمیەیە کە لە رێگەی دانوستاندنەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان بەغدا و واشنتن دیاریکرا بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و رادەستکردنی بنکە سەربازییەکان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە