Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف

عێراق

گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و تاران بە هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەستپێدەکەنەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف ئاگادار کراوەتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە، بەڵام گەشتەکان تەنیا لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە دەبن. بەرپرسێکی حکومەتی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ قەدەخەکردنی فڕۆکەی ئێرانی لە عێراق نەبووە، بەڵکو گرفتەکە ترسی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی زەوینی بووە لە سزاکانی ئەمریکا.


رۆژی سێشەممە، 29ی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەلایەن پارێزگاوە ئاگادار کراوینەتەوە کە گەشتەکان لەگەڵ ئێران دەستپێبکەینەوە، بەڵام هێشتا وادەکەی دیاری نەکراوە."

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تاکلایەنە و تەنیا لەلایەن هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە دەبێت، ئاگادارکردنەوەکەش لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە گەیشتووەتە پارێزگا."

هاوکات بەرپرسێک لە حکومەتی عێراق لەبارەی هۆکاری راگرتنی پێشتری گەشتەکان و بەربەستەکان رایگەیاند: "هیچ بڕیارێکی حکومی نییە کە رێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بکات، بەڵکو بابەتەکە پەیوەندی بە رەتکردنەوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زەمینییەوە هەیە بەر لە فڕین و دوای نیشتنەوە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، ئەوەش لە ترسی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا."

سەرچاوە حکومییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەخانەی نەجەف دەیتوانی بەردەوام بێت لە پێشوازیکردن لە فڕۆکەکان، چونكە کۆمپانیای کەرتی تایبەتی بۆ خزمەتگوزاریی زەوینی نییە و، تیمی فڕۆکەخانەکە خۆیان دەتوانن خزمەتگوزارییەکان بە هەر دراوێک جگە لە دۆلار پێشکێش بکەن.

سەرچاوەکە دەڵێت: "نازانین هۆکاری چی بوو کە پارێزگاری نەجەف رێنمایی دەرکرد بەوەی پێشوازی لە فڕۆکەی ئێرانی نەکرێت و فەرمانەکەشی لە کوێوە پێگەیشتووە. چونكە فڕۆکەخانەی نەجەف سەر بە وەزارەتی گواستنەوە نییە، بەڵکو سەر بە حکومەتی خۆجێیی نەجەفە. نازانرێت ئایا ئەم هەنگاوەی پارێزگار رێکارێکی خۆپارێزی بووە بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەکە لە ئەگەری سزاکانی ئەمریکا، یان رێنماییەکە لە دەسەڵاتێکی باڵاترەوە وەک دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی یان حکومەتەوە دەرکراوە."

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی رووداو، ئەو گفتوگۆیانەی پێشتر لە لایەن عەلی زەیدییەوە لە نیویۆرکەوە ئەنجام درابوون، دەرئەنجامەکەی بەوە شکاوەتەوە کە رێگە بە گواستنەوەی گەشتیارانی عێراقی بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە بدرێت، بەڵام بە شێوەیەکی تایبەت و تەنیا لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە.

رۆژی 20ی ئەیلوول سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، لە 23ی ئەیلوولەوە سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە سەرتاسەری جیهاندا دادەخرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە