Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

رێکارەکانى هاوردەکردن لە عێراق تووند دەکرێن؛ باج و گومرگ دەکرێنە پێشوەختە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

 

 

رووداو دیجیتاڵ

لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە رێکارەکانی هاوردەکردنی کاڵا لە عێراق بە تەواوی دەگۆڕێن؛ بەپێی بڕیارێکی نوێ، هیچ بازرگانێک ناتوانێت لە رێگەی سیستەمی "ئەسیکۆدا" و بە دۆلاری فەرمیی بانکی ناوەندی کاڵا هاوردە بکات، تاوەکو پێشوەختە پارەی باج و گومرگ بە ئەلیکترۆنی نەدات. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: رێکارەکە بازرگانانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.


بڕیارە لە رۆژی پێنجشەممەوە یەکی تشرینی یەکەم رێکاری وەرگرتنی پێشوەختەی گومرگ و باجی کاڵای هاوردەکراو لە عێراق دەستپێبکات بۆ ئەو کاڵایانەی کە لە رێگەی سیستەمی ئەسیکۆدا و بە سوودوەرگرتن لە دۆلاری بانکی ناوەندی هاوردە دەکرێن.

بەگوێرەی ئەو رێکارە، رێگە بە هاوردەکردنی هیچ کاڵایەک لە رێگەی سیستەمی ئەسیکۆدا نادرێت، ئەگەر پێشتر هاوردەکارەکە گومرگ و باجی ئەو کاڵایەی نەدات کە هاوردەی دەکات، پێویستە پێشوەختە رادەستی بکات.

بەگوێرەی نووسراوێک کە بانکی ناوەندی عێراق ئاراستەی سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی کردووە، نۆ خاڵ دیاریکراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێکارەی پێشتر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێدراوە.

بانکی ناوەندی داوای لە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان کردووە دڵنیاببنەوە لەوەی مامەڵەی سەرجەم حەواڵەکردنەکان بۆ هاوردە، هاوتای زانیاری پێشوەخت و رادەستکردنی پێشوەختەی گومرگ و باجە لە رێگەی سیستەمی ئەسیکۆداوە، و بەدواداچوون بکرێت بۆ وردبینی لە زانیارییەکانی نێو زانیاری پێشوەختەی حەواڵە لەگەڵ ئەو کاڵایەى هاوردە دەکرێت.

هەروەها بانکی ناوەندی داوای لە بانکەکان کردووە، رێکاری حەواڵەکردن بۆ کاڵای هاوردەکراو لەگەڵ تێچووی گواستنەوەی جیا بکەنەوە و رەزامەندى کۆمپانیاکانی وردبینی حەواڵەکردن بەدەستبهێنن، بەر لەوەی رەزامەندی بەرایی لەسەر زانیاری پێشوەختەی حەواڵەکردنەکە بدەن.

یەکێک لە خاڵەکانی دیکەی بانکی ناوەندی ئەوەیە کە پێویستە میکانیزمی ئەلیکترۆنی بۆ گەڕانەوەی گومرگ و باج بەکاربهێنرێت بۆ ئەو مامەڵانەی حەواڵەکردنی دۆلار بۆیان رەت کراوەتەوە و کاڵاکە هاوردە نەکراوە، هەروەها نابێت گومرگ و باجی رادەستکراو بگەڕێندرێتەوە بۆ هاوردەکار ئەگەر تەواوی کاڵاکە یان بەشێکی لێ هاوردە نەکرابێت تاوەکو ئەو کاتەى ئەو بڕە پارەیە دەگەڕێنێتەوە کە بۆ هاوردەکردنەکە بۆی حەواڵە کراوە.

سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی لیژنەی دەروازە سنورییەکان و پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو رێکارە بازرگانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە لە هاوردەکردنی کاڵا، چونکە هەرێمی کوردستان نەچووەتە نێو سیستەمی ئەسیکۆدا، بەڵام ئەو بازرگانانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هاوردە دەکەن دەبێت دووجار گومرگ بدەن لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و دەروازەی حکومەتی فیدراڵی.

بەگوێرەی ئەو رێکارە، لەبری دەروازەکان، لە رێگەی سیستەمی ئەسیکۆداوە بازرگان و هاوردەکاران گومرگی کاڵاکانیان بە ئەلیکترۆنى دەدەن.

سەلوان ئاکرەیی رایگەیاند، ئەو رێکارە بۆ رێگرییە لە خۆدزینەوە لە پێدانی گومرگ و گەندەڵی و زیادکردنی داهاتی ناوخۆ و رێگری لە بەقاچاخبردنی دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە