Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

نووسینگەی زەیدی: رێگری لە سنووردارکردنی چەک بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

لیژنەی رێککەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران کۆبووەوە؛ هاوئاهەنگیی هەولێر، بەغدا و تاران تاوتوێ کرا
عێراق19-10-2026

لیژنەی رێککەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران کۆبووەوە؛ هاوئاهەنگیی هەولێر، بەغدا و تاران تاوتوێ کرا

رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی رۆژنامەڤانیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عیراق هۆشداری دایە ئەو میدیایانەی گوایە بەربەست بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت دروست دەکەن یان مەترسی بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن، بەوەی بە یاسای تیرۆر و سزاکانی عێراق رێکاری یاسایی لەدژیان دەگیرێتەبەر.


دووشەممە  19ى تشرینی یەکەمى 2026،  نووسینگەی رۆژنامەڤانیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی رۆڵی میدیاکان لە پرسە ئەمنییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئازادیی رادەربڕین و کاری رۆژنامەڤانی بەگوێرەی دەستوور و یاسا پاڵپشتیکراون، بەڵام نابێت ئەوە بقۆزرێتەوە بۆ هاندان بۆ تووندوتیژی و پێکدادانی ناوخۆیی و پاڵپشتیکردنى چەکی دەرەوەی دەسەڵاتى دەوڵەت، یان پاڵپشتیکردنی گرووپەکانی دەرچوو لە یاسا.

نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و رێگەدان بەوەی دەوڵەت ئەرکە یاساییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، سەرجەم دامەزراوەکان پابەند دەکەن بە جێبەجێکردنی یاسا و سکاڵا لەدژی هەر کەسێک تۆمار دەکەن کە بەشدار بێت یان رۆڵی هەبێت لە هاندانی میدیایی دژی بڕیارەکانی دەوڵەت بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

بەگوێرەی نووسینگەکە ئەو رێکارە یاساییە لەسەر بنەمای هەردوو مادەی 2 و 4  تیرۆر دەبێت و ئاماژەی بەوەش داوە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش جەختی لەوە کردووەتەوە بەکارهێنانی چەک و پاڵپشتیکردنی لە دەرەوەی دەوڵەتدا، دەچێتە خانەی یاسای بنبڕکردنی تیرۆرەوە.

مادەی 2 لە یاسای بنبڕکردنی تیرۆر تایبەتە بەو کارانەی کە بە تیرۆر هەژمار دەکرێن لە تووندوتیژی و هەڕەشە، مادەی 4ى هەمان یاساش تایبەتە بە سزای کردەوەی تیرۆریستی کە دەگاتە ئاستی لەسێدارەدان.

نووسینگەی رۆژنامەڤانیی عەلی فالح زەیدی رایگەیاند، رێکارە یاساییەکان لەدژی ئەو کردەوانە بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراقیش دەبێت، بەتایبەت مادەکانی 81،82،83،195 کە تایبەتن بە تاوانەکانی بڵاوکردنەوە.

30ى ئەیلوولى ئەم ساڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کشانەوە و حکومەتی عێراقیش هەنگاوەکانی بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت دەستپێکردووە کە دوایین قۆناخی ناوەڕاستی ساڵى 2027 دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون
عێراق20-10-2026

ناسنامەی 47 رووفاتی موسڵ ئاشکرا بوو؛ کارمەندی ئەمنی و مامۆستای ئایینی بوون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
عێراق20-10-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

لیژنەی رێککەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران کۆبووەوە؛ هاوئاهەنگیی هەولێر، بەغدا و تاران تاوتوێ کرا
عێراق19-10-2026

لیژنەی رێککەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران کۆبووەوە؛ هاوئاهەنگیی هەولێر، بەغدا و تاران تاوتوێ کرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە