Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

راوچییانی بەسرە ناتوانن بەدڵی خۆیان لە کەنداو راوەماسی بکەن

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زەیدی فەرمانی پاراستنی خۆپیشاندەران دەدات
عێراق22-10-2026

زەیدی فەرمانی پاراستنی خۆپیشاندەران دەدات

هێڵی ئاسمانیی عێراقی سیستمی نوێی پۆلێنکردنی نرخی تیکیت رادەگەیێنێت
عێراق22-10-2026

هێڵی ئاسمانیی عێراقی سیستمی نوێی پۆلێنکردنی نرخی تیکیت رادەگەیێنێت

سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە و کورد سێیانی بەردەکەوێت
عێراق22-10-2026

سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە و کورد سێیانی بەردەکەوێت

رووداو دیجیتاڵ

راوچییانی بەندەری فاو لە بەسرە، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، ناچارن بچنە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام لەوێ لەلایەک مەترسیی هێزە دەریاییەکانی ئێران و کوێت و لەلایەکی دیکەشەوە گرانیی سووتەمەنی و نەبوونی پشتیوانیی حکومەت، ژیانیانی سەختتر کردووە.

لێرە کەناراوەکانی بەندەری فاوی بەسرەیە، رۆژانە دەیان راوچی بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، زیاتر لە 100 کیلۆمەتر لە بەندەرەکەوە دوور دەکەونەوە و دوای چەندین شەو مانەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان لە عەلوەی ماسیفرۆشان ساغ بکەنەوە.

رەزا حەیدەر ساڵح، دەریاوانێکی بەسراوییە و بە رووداوی گوت، ''بەلەمە گەورەکان کە دەردەچن، 11 رۆژ دەمێننەوە... ئێمە ئاومان نیە، لەملاوە بڕۆی ئێرانییەکان دەتگرن، لەولاوە بڕۆی کوێتی دەستگیرت دەکات، ئێمە لەو ناوەندەدا ماوینەتەوە.''

ئاوەکانی عێراق بە هەبوونی دەگمەنترین و بەتامترین جۆرەکانی ماسی بەناوبانگن. لە وەرزی هاویندا جۆرەکانی زبێدی، سوبور، نوێبی و ڕۆبیان ڕاو دەکرێن و لە زستانیشدا هامور، نەگرور و سوبرە بە تۆڕی راوچیانەوە دەبن.

سەرەڕای ئەم دەوڵەمەندییە، راوچییەکان گلەیی زۆریان هەیە.

بەدران عیسا تەمیمی، سەرۆکی کۆمەڵەی ڕاوچیانی فاو، بۆ رووداو دەڵێت، ''هیچ هاوکارییەک لە حکومەتەوە نیە بۆ کۆمەڵەکەمان و راوچییەکان، دەستدرێژی و سوکایەتی لەلایەن کوێتەوە بۆ سەر راوچیانی عێراق بەردەوامە.''

لەلایەکی دیکەوە، مستەفا بەسراوی، کە راوچییە، باس لەوە دەکات کە ''ئەوەی ئێستا راوچی تەنگەتاو کردووە دابین نەکردنی گازوایلە لەلایەن حکومەتەوە کە زۆر گران بووە، ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی ماسی دروستکردووە.''

ئەم کێشانە وایانکردووە کە ژمارەی بەلەمە تۆمارکراوەکان لە 1600 بەلەمی گەورە و 4 هەزار بەلەمی ئاساییەوە بۆ کەمتر لە 500 بەلەم دابەزێت، هەروەها ژمارەی راوچیەکانیش لە 50 هەزارەوە بۆ 7 هەزار کەمبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زەیدی فەرمانی پاراستنی خۆپیشاندەران دەدات
عێراق22-10-2026

زەیدی فەرمانی پاراستنی خۆپیشاندەران دەدات

هێڵی ئاسمانیی عێراقی سیستمی نوێی پۆلێنکردنی نرخی تیکیت رادەگەیێنێت
عێراق22-10-2026

هێڵی ئاسمانیی عێراقی سیستمی نوێی پۆلێنکردنی نرخی تیکیت رادەگەیێنێت

سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە و کورد سێیانی بەردەکەوێت
عێراق22-10-2026

سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە و کورد سێیانی بەردەکەوێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە