کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هۆشیار زێباری

هۆشیار زێباری

عێراق

هۆشیار زێباری: سنوردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا تەنیا پرسێکی عێراقی نییە و نێودەوڵەتیشە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین
عێراق11-11-2026

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟
عێراق11-11-2026

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە
عێراق11-11-2026

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە

رووداو دیجیتاڵ 

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سنووردارکردنی چەک لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا لە عێراق "نەک تەنیا پرسێکی ناوخۆیی، بەڵکو بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتیش."

رۆژی چوارشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2026، زێباری لە کۆنفرانسی دەستپێشخەریی عێراق لە دامەزراوەی چاتام هاوس لە لەندەن گوتی: "هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەر بەشێکی دیکەی ناوچەکە زیانی بەرکەوتووە کاتێک دێتە سەر هێرشی میلیشیاکان،" و ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی لە دیدگای عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات "بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانە."

ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، پرسی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت تەنیا پرسێکی ناوخۆیی نییە و بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی. 

حکومەتی عێراق لەژێر گوشاری کۆشکی سپیدا هەواڵدەدات چەک لەو گرووپانە وەرگرێتەوە کە وڵاتانی رۆژئاوا بە لایەنگری ئێران ناویان دەبەن. ئەمە پرسێکی پڕ ئاڵنگارییە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق چونکە ئەو گرووپانە پارە و چەکێکی زۆریان لە دەستە، ئەمە جگە لە پاڵپشتیی ئێران بۆیان. 

کاریگەری ئەو گرووپانە لەسەر دۆخی عێراق و ناوچەکە دوای ئەوە دەرکەوت کە شوباتی ئەم ساڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەو گرووپانەش وەکو پاڵپشتییەک بۆ تاران هێرشیان دەکردە سەر ئەو ناوچانەی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوون. 

زێباری: هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر کورد نابینم 

ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و کاریگەری لەسەر پێگەی کورد لە حکومەتی فیدراڵی عێراقدا گوتی، "بەڕاستی من خۆم بە شێوەیەکی کەسی هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا یان واشنتن بەرامبەر عێراق، یان پێگەی فیدراڵیی کورد لە نێو عێراقێکی یەکگرتوودا نابینم"؛ دەشڵێت، "ئێمە هێشتا دۆستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاین، هێشتا هاوپەیمانین و بە ئاشکرا ئەوە رادەگەیێنین، دەیبینن بە روونی دەیڵێین و خۆمانی لێ نادزینەوە". 

زێباری دەشڵێت، "هێزەکانی ئەمریکا ئیدی لە عێراق یان کوردستان نەماون، بەڵام رێککەوتنی ئەمنیی دووقۆڵی، هەم لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەم لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە". 

رۆژی 30ی ئەیلوولی ئەم ساڵ، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کشانەوە، ئەمە بە گوێرەی رێککەوتنێکی پێشووی نێوان حکومەتی بەغدا و واشنتن بوو. 

زێباری سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، "پێموایە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران زەیدی و حکومەتە نوێیەکەدا و ئێمەش لە نێو ئەم حکومەتە نوێیە و لە پەرلەماندا بەشدارین؛ بەڕاستی ئێمە وەک حکومەتی خۆمانی دەبینین، ئێمە نامۆ نین، ئێمە خۆهەڵقورتێنەر نین، نەخێر، پێموایە ئێمە بەشدار بووین لە دروستبوونیدا. بۆیە ئێمە هاوبەشی هەمان بەرپرسیارێتین و هەوڵ دەدەین یارمەتیدەر بین".   

ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆچوونێکی سەبارەت بە باشترکردنی کارەکانی حکومەتی بەغدا هەیە و لەو بارەیەوە دەڵێت، "ئەم حکومەتە پێویستی بەوەیە بنکەی سیاسیی خۆی فراوان بکات، دەزانن بۆچی؟ چونکە لە عێراق بەڕاستی هەموو شتێک بەسیاسیی کراوە، تەنانەت ئابوورییەکی سادەش". 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین
عێراق11-11-2026

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟
عێراق11-11-2026

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە
عێراق11-11-2026

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە