کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

عێراق

کۆمیسیۆن ناوی بەربژێرێکی دوورخراوەی دیالەی گەڕاندەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین
عێراق11-11-2026

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟
عێراق11-11-2026

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە
عێراق11-11-2026

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رەزامەندیی دا بە گەڕانەوەی ناوی تەها یاسین جەسام مەجمەعی بۆ نێو لیستی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساڵی 2025 لە پشکی پارێزگای دیالە؛ ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی هەبوونی پێشینەی (تاوانی کوشتن) بە بڕیارێکی دادگە دوورخرابووەوە.


بەپێی بڕیاری ژمارە (5)ی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، وێنەیەکی دەست رووداو کەوتووە، رۆژی چوارشەممە (11ی تشرینی دووەمی 2026) دەرچووە و تێیدا هاتووە: "بڕیاردراوە بە گەڕاندنەوەی بەربژێر (تەها یاسین جەسام ئەلمەجمەعی) بۆ نێو لیستی هاوپەیمانیی (سیادەت وەتەن - تەشریع) لە پارێزگای دیالە". 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند: "تەواوی ئەو دەنگانەشی کە بەدەستی هێناون، بۆی هەژمار دەکرێنەوە".

لەو بارەیەوە عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە رووداوی راگەیاند: "ئەو بەربژێرە لە هەڵبژاردنەکانی 2025 براوە نەبووە، بەهۆی بوونی داوایەکی یاسایی لە هەڵبژاردنەکان دوورخرایەوە، دواتر تانەی لە بڕیارەکەی دەستەی دادوەری دا". راشیگەیاند: "گەڕاندنەوەشی بە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بووە".

عیماد جەمیل گوتی: "گەڕاندنەوەی لەم کاتەدا رێگە خۆشکەرە بۆ ئەگەری بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنێکی دیکەدا، یان ئەگەر کورسییەک لە فراکسیۆنەکەی خۆی لە پەرلەمان بەتاڵ بێت، فراکسیۆنەکەی دەتوانن بڕیاری لێبدەن و کورسییەکە پڕبکرێتەوە".

تەها یاسین مەجمەعی، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا 14 هەزار و 122 دەنگی لە پشکی پارێزگای دیالە بەدەستهێنا، بەڵام دەرنەچوو.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە 9-11-2026 بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و تێیدا بڕیاری پێشووی بۆ دوورخستنەوەی ئەو بەربژێرە هەڵوەشاندووەتەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، فەرمانگەی هەڵبژاردنی راسپاردووە تاوەکو بە خێرایی رێکارەکان تەواو بکەن و نێوی بخەنەوە نێو لیستە فەرمییەکان.

بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی کە دەست رووداو کەوتووە، پێشتر دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بڕیاری دابوو بە دوورخستنەوەی (تەها یاسین جەسام حەموود) وەک بەربژێری سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە کە سەلمێندرابوو پێشینەی تاوانی هەبووە:

- پێشتر بە تاوانی هەوڵدان بۆ کوشتن (الشروع بالقتل) سزادراوە و دواتر لە ساڵی 2020 بە بڕیارێکی لێخۆشبوونی تایبەت ئازاد کراوە.
- دەرکەوتووە کە لە ساڵی 2018دا، جارێکی دیکە بە ئەنقەست کەسێکی کوشتووە بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوەی باوکی و سزای کۆتایی دادگەی لەسەر بووە.

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان، پێشتر لە بڕیاری دوورخستنەوەکەیدا رایگەیاندبوو: "دووبارەکردنەوەی تاوانی کوشتن بە پیلانی پێشوەختە، دەریدەخات کە ئەم کاندیدە خاوەنی رەفتارێکی تاوانکارییە و ئەمەش وا دەکات مەرجی (پاکی و رەوشتبەرزی) لەدەست بدات کە لە مادەی 7ی یاسای هەڵبژاردنەکاندا هاتووە." 

دوای پێشکێشکردنی تانەی نوێ، دادگە بڕیارەکەی گۆڕی و رێگەی پێدا بگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (ژمارە 12ی ساڵی 2018)، پێویستە بەربژێرەکان خاوەنی پێشینەیەکی پاک بن و هیچ سزایەکی تاوانیان لەسەر نەبێت کە پەیوەندی بە شەرەف یان مافی گشتییەوە هەبێت. 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین
عێراق11-11-2026

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟
عێراق11-11-2026

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە
عێراق11-11-2026

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە