کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان

عێراق

زەیدی و حەلبووسی دوو لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتیی نەوت و هێرشەکەی سەر کۆرمۆر پێکدەهێنن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین
عێراق11-11-2026

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟
عێراق11-11-2026

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە
عێراق11-11-2026

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە

رووداو دیجیتاڵ

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، دوو لیژنەی باڵایان بۆ لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتیی نەوت و هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر پێکهێنا؛ لیژنەکان ئەرکیانە رێڕەوی قاچاخی نەوت بۆ ئێران و ئەفغانستان ئاشکرا بکەن.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچوونی زانیارییەکان سەبارەت بە قاچاخچێتیی بەرهەمە نەوتییەکان لە ناوچەی جورف نەسر.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی فەریق روکن سەعد مەعن پێکهێنراوە.

ئەم لیژنە ئەمنییە چەندین بەرپرسی باڵای دەزگا جیاوازەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە: فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، بەڕێوەبەری پۆلیسی وزە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی حەشدی شەعبی، نوێنەرانی دەستەی دەستپاکی و نوێنەرانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی.

بڕیار دراوە لیژنەکە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بە خێرایی بۆ سەرۆکوەزیران بەرز بکەنەوە تاوەکو رێکاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر.

هاوکات، رۆژی چوارشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2026، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت لە جورف نەسر بەرەو ئێران و ئەفغانستان.

بەگوێرەی نووسراوێکی پەرلەمان کە وێنەیەکی دەست رووداو کەوتووە، ئەم لیژنەیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و ئەندامێتیی سەرۆکی حەوت لیژنەی دیکەی پەرلەمان (دارایی، نەوت و گاز، دەستپاکی، هەرێم و پارێزگاکان، یاسایی و دەروازە سنوورییەکان) پێکدێت.

ئەرکی ئەم لیژنە پەرلەمانییە جگە لە لێکۆڵینەوە لە قاچاخی نەوتی جورف نەسر، بەدواداچوونە بۆ رێڕەوی قاچاخچێتیی نەوتی عێراق لە کێڵگەکانی کەرکووک و هەرێمی کوردستانەوە کە بەناو خاکی ئێراندا دەڕوات تاوەکو دەگاتە ئەفغانستان.

هەروەها بڕیارە لێکۆڵینەوە لەو هێرشەش بکەن کە کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر.

رۆژی 8ـی تشرینی دووەمی 2026، کاژێر 23:10، کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی کرایە ئامانج. بەهۆیەوە ئاگر لە کێڵگەکە کەوتەوە و کۆمپانیای دانەگاز بەرهەمهێنانی گازی بە شێوەیەکی کاتی راگرت، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین
عێراق11-11-2026

وەزیری نەوتی عێراق: بەهۆی قەیرانی تەنگەی هورمزەوە دەبێت بەرهەمهێنان زیاد بکەین

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟
عێراق11-11-2026

شەقام بەرامبەر دەسەڵات لە عێراق؛ ئایا گوشاری جەماوەری دەتوانێت بڕیاری سیاسی بگۆڕێت؟

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە
عێراق11-11-2026

فایەق زێدان: راڤەی جیاواز بۆ دەستوور سەرچاوەی قەیرانە سیاسییەکانی عێراقە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە