کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

رومادی؛ گرژی و چاوەڕوانی بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەحمەد عەلوانی

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر13-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رومادی؛ گرژی و چاوەڕوانی بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەحمەد عەلوانی

رووداو دیجیتاڵ

سێ رۆژە لە رومادی، ناوەندی پارێزگای ئەنبار، پرسە بۆ ئەحمەد عەلوانی، پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق و کەسایەتیی دیاری سوننەکان دانراوە، بەڵام هێشتا تەرمەکەی لە لوبنانەوە نەگەڕێندراوەتەوە و کەسوکارەکەی گومانیان هەیە "دەستێک لەپشت دواکەوتنی هێنانەوەی تەرمەکەیەوە بێت."

بڕیاربوو ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی رێکارە پزیشکییەکان لە لوبنان، تەرمی ئەحمەد عەلوانی لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە بگەڕێندرێتەوە عێراق، بەڵام دواکەوتنی گەڕانەوەی، گومان و نیگەرانیی لای کەسوکار و لایەنگرانی دروستکردووە کە سێ رۆژە چاوەڕێی مەراسیمی بەخاکسپاردنین.

محەمەد فەیسەڵ عەلوانی، ئامۆزای ئەحمەد عەلوانی، بە رووداوی راگەیاند: "خەڵکی عەشیرەتی ئەلبو عەلوان و هەموو عەشیرەتەکانی دیکە چاوەڕوانی گەیشتنەوەی تەرمەکەن تاوەکو لە مەراسیمێکی شایستەدا بەخاکی بسپێردرێت. دواکەوتنەکەش بەپێی ئەوەی پێمان گەیشتووە، پەیوەستە بە رێکارەکانی حکومەتی لوبنانەوە."

گەنجان و ریشسپییانی عەشیرەتی ئەلبو عەلوان و خەڵکی ئەنبار لە گۆڕەپانی پرسەکە کۆبوونەتەوە و دەڵێن، دواخستنی گەڕاندنەوەی تەرمەکە بۆ "کپکردنەوەی تووڕەیی خەڵکە."

وەعد ئیبراهیم فەراجی، یەکێک لە دانیشتووانی روومادی دەڵێت: "ئەم گردبوونەوە فراوانە بۆ رێزگرتنە لە شێخ ئەحمەد عەلوان، چونکە ئەو یەکێک بوو لە سیمبولەکانی ئەنبار."

دوای کوشتنی ئەحمەد عەلوانی لە لوبنان، بکوژەکان جامانەیەکی سووریان لەسەر تەرمەکەی لەنێو دەستشۆرێکدا دانابوو، ئەمەش کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە و کەسوکارەکەی بە "سووکایەتی" بە پێکهاتەکەیانی دەزانن. لە بەرامبەردا، ژمارەیەک لە ئامادەبووانی پرسەکە وەک پەرچەکردارێک جامانەی سووریان پۆشیوە.

ئەنوەر عەلوانی، ئامۆزایەکی دیکەی ئەحمەد عەلوانییە و دەڵێت: "چەند لایەنێکی دیاریکراو ویستیان پەیامێک بگەیێنن کە سووکایەتی بە پێکهاتەی سوننە و تەواوی عەرەب بکەن. دانانی جامانەی سوور لەسەر تەرمەکەی و فڕێدانی بۆ نێو دەستشۆرێک، خۆی لە خۆیدا سووکایەتییە."

ئەحمەد عەلوانی، جگە لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق بوو، هاوکات کەسایەتییەکی دیاری عەشایەریی سوننەکان بوو. بە گوتەی کەسوکارەکەی، پێش کوژرانی سەرقاڵی پرۆژەیەکی سیاسی بووە بۆ دامەزراندنی حیزبێکی جەماوەریی فراوان لە ساڵی داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە