کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: رێکەوتنی هێزێکی ئەمنی لە ناوچەکە

وێنە: رێکەوتنی هێزێکی ئەمنی لە ناوچەکە

عێراق

داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

15-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد15-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبی لەنێوان سنووری پارێزگای نەینەوا و ئەنبار. 


محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەنێوان هەردوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار لە سنووری قەزای حەزەر.

لەبارەی ئەنجامی هێرشەکە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا  گوتی، تاوەکو ئێستا ئەنجامەکەی دیار نییە. 

لای خۆیەوە، دەستی حەشدی شەعبی بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی دیکە بدات بڵاویکردەوە،  هێزەکانی لیوای 44ی حەشدی شەعبی بەرپەرچی هێرشێکی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە، کە کراوەتە سەر  خاڵێک لەسەر رێگەی نێوان قەزای حەزەر (نەینەوا)  و قەزای راوە (پارێزگاری ئەنبار). 

هەر لەوبارەوە فەرماندەیی رۆژئاوای نەینەوا دڵنیایی دەدات و  رایدەگەیێنێت، دۆخەکە بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵە، هێزە ئەمنییەکانیان لە ئامادەباشی دان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی پاشماوەکانی داعش. هێزە ئەمنییەکان لەسەر رێگەی راوە- حەزەر بڵاوبوونەتەوە بۆ پاراستنی ناوچەکە و رێگە بە جموجۆڵی چەکدارانی داعش نادەن. 

ماوەیەکە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادی کردووە. ئێوارەی هەینی رابردوو ئۆتۆمبێلێک کە گومان دەکرا چەکداری داعشی تێدا بێ، لە سنووری پردێ بینرا. دواتر هێزێکی زۆری سوپا و دژەتیرۆری عیراق چوونە ناوچەکە و رێگەی سەرەکی کەرکووک- هەولێر بە رووی شۆفیران دا داخرا.

دواتر شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیێندراوێکی لەسەر رووداوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختە و لە رێگەی هێرشێکی ئاسمانیی ورد لە سنووری شارۆچکەی پردێ لە باکووری کەرکووک، سێ چەکداری "تیرۆریست" کوژران و چەکدارێکی دیکەش کە ئەرکی گواستنەوەی لە ئەستۆ بوو، دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە