کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تەنیا رادەستکردنی پارەکەی ماوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ، وەزارەتەکەی و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رێکارەکانی تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپییان بۆ هەرێمی کوردستان تەواوکردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە "ئەوەی ماوەتەوە رادەستکردنی پارەکەیە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە." سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، دەڵێ: "تاوەکو ئێستا، هیچ نووسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقمان بەدەست نەگەیشتوە  لەبارەی ئامادەبوونی نەوتەکە".


رۆژی دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، سەلیم رووکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەک وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای دابەشکردن، سەرجەم رەزامەندییەکانمان بەدەستهێناون و رێکارەکانی دابینکردنی نەوتی سپیمان بۆ هەرێمی کوردستان تەواو کردووە."

سەلیم رووکابی ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەوەی ماوەتەوە رێکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ رادەستکردنی پارەی تایبەت بەو بڕە نەوتە".

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوە کرد کە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئامادەبوونی نەوتەکە ئاگادار کردووەتەوە و گوتی: "ئیدی هەر دواکەوتنێک رووبدات، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لێی بەرپرس دەبن، چونکە ئێمە لەلایەن خۆمانەوە هەموو کارەکانمان تەواو کردوون."

 


رۆژی 2ـی ئەم مانگە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دا، دواتریش لە 4ـی مانگ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی رەزامەندی لەسەر دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت دا.

نرخی نەوتەکە بە هەمان نرخی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت، کە بۆ هەر لیترێک 250 دینار دیاری کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە