کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق

عێراق

وەزیری دارایی عێراق: وەزارەتی ئابووریی دیجیتاڵی پەسندکردنی بودجەی 2027ـی دواخست

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی 'وەزارەتی ئابووریی دیجیتاڵی' بووەتە هۆی دواکەوتنی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027، باس لەوەش دەکات کە ئەنجوومەنی وەزیران بەمزووانە بودجەکە پەسند دەکات و حکومەتیش هەنگاو دەنێت بەرەو سفرکردنەوەی دۆسیەی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە.

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی وەزارەتی ئابووریی دیجیتاڵی بووەتە هۆی دواکەوتنی پەسندکردنی بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی 2027، بەڵام "ئەنجوومەنی وەزیران بەمزووانە و دوای تەواوکردنی رێکارە پەیوەندیدارەکان بە پێکهاتەی وەزاریی نوێوە، بودجەکە پەسند دەکات."

لەبارەی دۆسیەی گرێبەست و کارمەندانی رۆژانەوە وەزیری دارایی عێراق باسی لەوە کرد، حکومەت بەرەو سفرکردنەوەی ئەو دۆسیەیە هەنگاو دەنێت لە رێگەی بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان و کارمەندانی رۆژانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ چارەسەرکردنی دۆخی وەزیفییان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

فالح ساری روونیشیکردەوە، رێکارەکانی بەهەمیشەییکردن "هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی پێشوو" بۆ گرێبەستەکان و کارمەندانی رۆژانە لەخۆدەگرێت، بە شێوەیەک کە دانپێدانان بە ماوەی خزمەتەکانیاندا لە چوارچێوەی رێکارە پەسندکراوەکاندا گەرەنتی بکات.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵی جیدیی حکومەت لە ئارادایە بۆ کۆنترۆڵکردنی خەرجیی گشتی و بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی و وەزیفی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، هاوکات لەگەڵ کارکردن بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی پەسندکردنی بودجەی ساڵی 2027.

بڕیار بوو رۆژی شەممە، 14ی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجە 217  تریلیۆن دینارییەکەی 2027 تاوتوێ بکات، بەڵام تاوتوێکردنەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا. 

بەپێی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027، پشکی هەرێمی کوردستان بە 12.7٪ جێگیرکراوە، بەڵام خەرجکردنی بەستراوەتەوە بە چەند مەرجێکەوە، لە سەروویانەوە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە