کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

وردەکاریی راپۆرتی قاچاخچێتیی نەوتی جرف سەخەر ئاشکرا دەبێت؛ 9 بەرپرس دادگایی دەکرێن

زیاد ئیسماعیل

زیاد ئیسماعیل

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لە 48 کاژێری داهاتوودا راپۆرتی هاوبەشی حکومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی بەقاچاخبردنی نەوتی جرف سەخەر بڵاوبکرێتەوە؛ بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، دوو پاڵاوگەی نایاسایی لەسەر بۆریی نەوتی عێراق دروستکراون و لایەنە ئەمنییەکان و وەزارەتی نەوتیش لە پرۆسەکە تێوەگلاون، هاوکات 9 بەرپرسی باڵاش لەسەر کەیسەکە دادگایی دەکرێن.

لەوبارەیەوە عەلی ساعدی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی خەدەما، بە رووداوی راگەیاند: «رۆژانە زیاتر لە 15 بۆ 25 تانکەری 36 هەزار لیتری نەوت براون. بەپێی ئەو راپۆرتەی لە ڤیدیۆی کامێرا حەرارییەکانەوە بینیومانە، ئەمە تەنیا لە یەک کامێرا دەرکەوتووە و ئەوانەی دیکەش لە هەندێک کاتدا پەکخراون».

بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە قاچاخچێتییەکە بە نووسراوی فەرمیی خودی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەنجام دراوە، بەشێکی دیکەشی بە چاوپۆشیی بازگە و هێزە ئەمنییەکان تێپەڕیوە و رێگەی پێدراوە.

مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئاماژە بەوە دەکات کە ناوی هیچ کەسێک لە راپۆرتەکەدا نەهاتووە، بەڵکو ناوی هەندێک لایەن و شوێن هاتووە. ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: «چاوەڕێین لیژنەکان چۆن چوون بۆ جرف سەخەر، بچینە شوێنەکانی دیکەش بۆ ئەوەی بزانین کێ بەرپرسە و کێ دەستی لەم بابەتەدا تێوەگلاوە».

چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا، ئەو 9 بەرپرسە باڵایەی پێشتر لەسەر قاچاخچێتیی نەوتی جرف سەخەر لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە، دادگایی بکرێن.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی پێشکێشی لیژنەکە کراوە، ئەو گرووپە چەکدارەی لە ناوچەکەدان تەنیا جرف سەخەرییان داگیر نەکردووە، بەڵکو لە رێگەی ئەو جوگرافیایەوە توانیویانە بە قاچاخ نەوت ببەن و بیکەنە ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی گرووپەکەیان زیاتر پڕچەک و تۆکمەتر بکەن بۆ مانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە