کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

زەیدی بۆ نوێنەرانی نەینەوا: خۆم قایمقامێک بۆ شنگال دادەنێم

هەستیار قادر

هەستیار قادر

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی نەینەوا پێی راگەیاندوون، کە خۆی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەنێت.

دوو لە بەشدارانی کۆبوونەوەکە کە دووشەممە 16ی تشرینی دووەم لە بەغدا کراوە، ئەو زانیاریەیان بۆ رووداو پشتڕاست کردەوە.

محەممەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کە بەشداربووە لە کۆبوونەوەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرۆکوەزیران پێیگوتوون، بەهۆی ئەوەی لەسەر پۆستی قایمقامی شنگال رێکنەکەوتوون، خۆی کەسێکی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە دیاری دەکات.

22ی تشرینی یەکەمی رابردوو دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال داخرا، 10 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کرد، کە لە 2017ـەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.

خالید سەیدۆ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە خەڵکی قەزای شنگالە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، قسەکانی سەرۆکوەزیران لەبارەی پۆستی قایمقامی شنگال 10 چرکە بوو، گوتی: "دواکەوتن لە رێککەوتن لەسەر ئەو پۆستە و منیش پێویستم بەوەیە شنگال قایمقامێکی هەبێت، خۆم بەدوای کەسێکی سەربەخۆدا دەگەڕێم بۆ ئەو پۆستە دایدەنێم".

یەکی تەممووزی 2024، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گۆڕانکاری لە سەرۆکی 20 یەکەی کارگێڕیدا کرد، کە یەکێکیان قایمقامی شنگال بوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی لایەنەکان لەسەر گۆڕانکارییەکان، پارێزگاری نەینەوا فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ قایمقامی شنگال دەرنەکرد.

بە گوتەی خالید سەیدۆ، ئەو ئاماژەیەی عەلی فالح زەیدی وەک پەیامی گوشار بووە بۆ سەر ئەندامانی ئەنجوومەن بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی قایمقامی شنگال بەوپێیەی رێکاری یاسایی خۆی هەیە.

بەگوێرەی یاسای پارێزگاکانی عێراق، دەبێت پۆستی قایمقام لەنێو ئەنجوومەنی پارێزگاوە دەنگی لەسەر بدرێ، نەک لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دابنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە