کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بۆرییەکی نەوت

بۆرییەکی نەوت

عێراق

پەرلەمانتارێک: لیژنەی بەدواداچوونی بەقاچاخبردنی نەوت سەردانی دەروازە سنوورییەکان دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەو لیژنەیەی پەرلەمان کە بۆ بەدواداچوونی بەقاچاخبردنی نەوت پێکهێنراوە، سەردانی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات، بە ئەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە.

زیرەک زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە ئەو لیژنەیەی لە پەرلەمان پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوونی بە قاچاخبردنی نەوت، سەردانی سەرجەم ئەو دەروازە سنوورییانە بکات، کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.

حکومەتی فیدراڵی عێراق چوار دەروازە و حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ دەروازەی فەرمى لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە.

زیرەک زێباری گوتی: "سەردانی لیژنەکە، دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش دەگرێتەوە، سەردانی لیژنەکە بۆ بەدواداچوونە لەبارەی ئەگەر و چۆنێتی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق لە رێگەی ئێرانەوە."

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی یەکەمەوە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون بەقاچاخبردنی نەوت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە دوای تەواوکردنی کارەکانیان، لیژنەکە راپۆرتێک دەداتە سەرۆکایەتیی عێراق لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوتەوە.

لیژنەیەکی حکومەتی عێراق 13ی تشرینی دووەم سەردانی ناحیەی جورفەلسەخری کرد بۆ بەدواداچوونی بەقاچاخبردنی نەوت، ئەو ناحیەیە لە سنووری پارێزگای بابلە و لەژێر هەژموونی کەتیبەکانی حیزبوڵڵادایە، کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارە شیعەکانی وابەستە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە