کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى

کۆبوونەوەى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى

عێراق

شێوازی چوونە نێو جورف سەخر جیاوازی دەخاتە نێوان سەرکردە شیعەکان

هەستیار قادر

هەستیار قادر

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان رایگەیاند، جیاوازیی تێڕوانین لەنێوان بەرپرسانی هاوپەیمانێتییەکە هەیە لەبارەی میکانیزمی چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناو ناحیەی جورف سەخر کە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا تێیدا باڵادەستن.

عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، جیاوازیی تێڕوانین لەنێوان سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەیە لەبارەی میکانیزمی چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناو ناحیەی جورف سەخر.

حکومەتی عێراقی دەرفەتێکی داوەتە کەتیبەکانى حیزبوڵڵا بۆ چوونە دەرەوە لە ناحیەی جورف سەخر، ئەوەش لەدوای ئاشکرابوونی بەقاچاخبردنی نەوت لەو ناحیەیەی سنووری پارێزگای بابل.

عەقیل ردێنی گوتی: "زۆرینەی سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دژی ئەوەن رووبەڕووبوونەوە رووبدات لە کاتی چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەو ناحیەیە، لەگەڵ ئەوەی پاڵپشتیی حکومەتی عەلی فالح زەیدی دەکەن لە هەنگاوەکانی بۆ رێگری لە بەقاچاخبردنی نەوت."

شەوی 16ی تشرینی دووەم، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبوونەوە، بەڵام لە راگەیێنراوەکەیاندا بە دیاریکراوی باسی دۆخی ناحیەی جورف سەخریان نەکرد و تەنیا ئاماژەیان بەوە دابوو کە "تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عێراق و ناوچەکەیان کردووە."

دوای کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەبارەی دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە جورف سەخر رایگەیاند، هەموو جۆرە بەقاچاخبردنێکی نەوت یان فێڵکردن تێیدا رەت دەکەنەوە، لەهەمان کاتیشدا پەلکێشانی قەیرانەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکداری رەتدەکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە