کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

دڵی سوننەکانی بابل 12 ساڵە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپە چەکدارەکان دایە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ


لە سێگۆشەی سنووری نێوان سێ پارێزگای زۆرینە سوننە و شیعەی عێراقدا، جورفولسەخر زیاتر لە 12 ساڵە وەکو ناوچەیەکی ئەمنیی ئاڵۆز ماوەتەوە. خاوەنی زۆرترین ئاوارەی نەگەڕاوەیە، بوونی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا وایکرد کە لە ماوەی سێ ساڵدا شەش جار بۆردوومان بکرێت.


هەڵدانەوەی دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت، جارێکی دیکە رۆشنایی خستەوە سەر ناحیەى جورفولسەخر، ئەو ناوچە سوننەیەى کە لە باوەشی پارێزگای بابلدایە زۆرینەی شیعەی عێراقە.

هەندێک بە سێگۆشەی مەرگ و هەندێکی دیکە بە ناوچەی قەدەخەکراوی ناوەندی عێراقی دەبینن. 650 کیلۆمەتر رووبەری ناحیەکە خستوویەتییە سنووری نێوان بەغداو بابل لەگەڵ ئەنباری زۆرینە سوننەوە.

دوای 12 ساڵ بۆ یەکەمجار لە 18ی ئاب، لیژنەیەکی ئەمنیی حکومەتی عێراقی چووە ناوی، لە 2014ـەوە گرووپەکانی حەشدی شەعبی رێگە نادەن جگە لە خۆیان، هیچ هێزێکی دیکەی فەرمی بچێتە ناوی.

داعش دەستخەڕۆی کرد

ساڵی 2014 بۆ پێنج مانگ ناحیەکە کەوتە دەست چەکدارانی رێکخراوی داعش. ئەو پێشهاتەی ئەو کاتە بۆ شیعەکان مەترسی بوو؛ پێیانوابوو داعش گەیشتووەتە دەروازەی بەغدا.

جورفولسەخر 60 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای بەغداوە دوورە، بە ئۆتۆمبێل بە 45 خولەک لەو ناوچەیەوە دەگەیتە پایتەخت.

گرووپەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی عاشوورایان بۆ دەرپەڕاندنی داعش لە جورفولسەخر دەستپێکرد و کۆنترۆڵیان کردەوە، لەگەڵیشیدا ناوەکەیان گۆڕی بۆ "جورفولنەسر"

لەو کاتەوە تەوقى ئەمنی گرووپە چەکدارە شیعەکان بەسەر ناحیەکەدا هەیە، کە تەنانەت رێگەیان بە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی سووپا و پۆلیس نەدەدا بچنە ناوی.


پێنج هەزار خێزان نەگەڕانەوە

چوونی داعش و بەجێهێشتنی بۆ حەشدی شەعبیی شیعە و جەنگ و ئاڵۆزی، زۆرینەی دانیشتووانی سوننەی ناچار کرد کە ناحیەکەیان بەجێهێێڵن، کە بە یەکێک لە ناوچە کشتوکاڵییە بەپیتەکانی عێراق دادەنرێت.

سەعد غازى، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە رووداوی گوت: "زۆرینەی ئاوارەکانی جورفولسەخر لە کەمپی بزێبز نەگەڕاونەتەوە، هەندێکی دیکەیان بە ناچاری لە ناوچەکانی دیکەی ئەنبار نیشتەجێن و ناگەڕێنەوە."

ترس، پشکنینی ئەمنی، نەبوونی گەرەنتی و داگیرکردنی زەوی، هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی جورفولسەخرن کە زۆرینەیان سەر بە هۆزی جەنابین.

عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەوەی لە ساڵی 2014 بە فەرمی لەلای ئێمە تۆمار کراوە وەکو ئاوارەی جورفولسەخر، زیاتر لە پێنج هەزار خێزان بوون، بەشێکیان ئەو کات روویان لە هەرێمی کوردستان کرد، ئێستا لە کەمپی بزێبز 1550 خێزانی ئاوارەی ئەو ناوچەیە لێیە و ئەوانی دیکە لە ناوچەی عامرییەی سەر بە قەزای فەلووجە نیشتەجێبوون و ژمارەیەکی کەمیان گەڕانەوە."

حیزبوڵڵا باڵادەستە

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق کە دیارترین گرووپە چەکدارەکانی وابەستەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە ناحیەی جورفولسەخر باڵادەستە. لیوای 47ی سەر بەو گرووپە کە سەر بە حەشدی شەعبییە، لەو سنوورە بەرپرسیارێتیی ئەمنی هەیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بابل بە رووداوی گوت: "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا زیاتر لە سەنتەری ناحیەی جورفولسەخر هەژموونیان هەیە، گرووپی دیکەی حەشدی شەعبی هەن کە لە ناوچەکانی دەوروبەری ناحیەکەن."

بوونی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە جورفولسەخر و جموجۆڵەکانی، ناحیەکەی کردە ئامانجی سوپای ئەمریکا لە ماوەی شەڕی 40 رۆژە لەگەڵ ئێران و بەر لەو شەڕەش.

لەنێوان 2023 بۆ 2026 شەش جار بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە جورفولسەخر بۆردوومان کراوە کە زۆرینەیان بنکەکانی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقییان کردووە ئامانج.


بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە