کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نەجەف

وێنە: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نەجەف

عێراق

حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر نۆژەنکردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا دا

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا، هەروەها دابینکردنی سیستمی درۆن بۆ دەزگای دژەتیرۆر.


ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 28ـی خۆی بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پارێزگای نەجەف کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەر پەسندکردنی راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری تایبەت بە نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنەوەی بۆریی هەناردەکردنی نەوتی عێراق - تورکیا.

هەر لە کەرتی نەوت و گازدا، ئەنجوومەنی وەزیران راسپاردەی تایبەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی پڕۆژەی وەبەرهێنانی خێرای گازی کێڵگەی ناسریەی بۆ دوو ساڵ پەسند کرد (کە بۆ یەک ساڵی دیکەش شیاوی درێژکردنەوەیە)، ئەمەش دوای کەمکردنەوەی تێچووی کرێ بە رێژەی 8%، بەمەش کۆی گشتیی داشکاندنەکە گەیشتە 25.5%ـی تێچووی گشتیی گرێبەستەکە.

سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی، بەمەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا لەسەر دابینکردن و بەهێزکردنی دەزگاکە بە سیستمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای نەجەف، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە بەستنی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لە پارێزگاکانەوە لە باوەڕبوونەوەیە بە بەدواداچوونی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە هەر شوێنێک بن و چەندین بڕیار لە بەرژەوەندیی پارێزگاکە دران، لەوانە:
- فرۆشتنی پارچەیەک زەوی بە سەندیکای مامۆستایانی عێراق - لقی نەجەف بۆ دابەشکردنی بەسەر مامۆستایان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆیان.
- پەسندکردنی پڕۆژەی ئامادەکردنی دیزاین و نەخشەی دووبارە بووژاندنەوەی شارستانیی ناوەندی شاری نەجەف وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی تاوەکو ساڵی 2050.
-  تەواوکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی گشتیی حەکیم و رەزامەندیدان لەسەر ئامادەکردنی دیزاینی سەرەتایی بۆ دروستکردنی شاری پزیشکیی سەدر لە نەجەف.
رەزامەندی دان بە وەزارەتی ژینگە بۆ هەردوو پڕۆژەی (وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە بەراکییە و مشخاب و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف). 
- لێکۆڵینەوە لە کردنەوەی کۆلێژی ئەندازیاریی سەربازی لە پارێزگای نەجەف.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە