کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: کۆبوونەوەی ئەمنیی تایبەت بە جورف سەخر

وێنە: کۆبوونەوەی ئەمنیی تایبەت بە جورف سەخر

عێراق

کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بڕیار لە دابەشکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکان لە جورف سەخر دەدات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ
 
لە کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنیدا بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیار درا پێشنیازەکانی دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکان و دابەشکردنەوەی کەرتەکانی بەرپرسیارێتی لە ناوچەکانی باکووری بابل و ناحیەی جورف سەخر (جورف نەسر) تاوتوێ بکرێن.


ئەمڕۆ چوارشەممە (18ی تشرینی دووەمی 2026) ، لەسەر راسپاردەی عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، جێگری سوپاسالار بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، سکرتێری ئۆپەراسیۆنەکان لە نووسینگەی فەرماندەی گشتی، فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەی حەشدی شەعبی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و کەربەلا و دەستەی ئەرکان لە نووسینگەی فەرماندەی گشتی ئامادە بوون. 

بەپێی راگەیێندراوی ئەمنیی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە چەند بڕیار و راسپاردەیەکی گرنگیان دەرکردووە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکانی باکووری بابل بە گشتی و ناحیەی جورف سەخر بە تایبەتی، لەوانە:

- رێککەوتن لەسەر تاوتوێکردنی پێشنیازەکان بۆ دووبارە بڵاوپێکردنی هێزەکان و دابەشکردنەوەی کەرتەکانی بەرپرسیارێتی لەو سنوورەدا.

- رێکخستنەوەی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ و کۆنترۆڵکردنی سنوورە جیاکەرەوەکان لەگەڵ فەرماندەییەکانی دەوروبەر.

- پاراستنی ژێرخانە گرنگەکان.

- چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و هاوئاهەنگیی کاری هاوبەش لەنێوان سەرجەم پێکهاتە ئەمنییەکاندا بۆ بەردەوامیدان بە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

 

رۆژی شەممە، 14ـی تشرینی دووەمی 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنیی کردووە کە تایبەت بووە بە خستنەڕووی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی تایبەتمەند بە پرسی بەقاچاخبردنی نەوت لە ناحیەی جورف نەسر لە پارێزگای بابل.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لیژنەکە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا دروستیی سەرجەم ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردووەتەوە کە لە راپۆرتی بریکارێتیی کاروباری هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیدا هاتبوون سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت، دروستکردنی پاڵاوگەی نایاسایی و دەستکاریکردنی بۆرییەکان.

 


فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کردووە سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی دەستیان لە بەقاچاخبردنی نەوتدا هەبووە رەوانەی دادگە بکرێن و رێکاری یاسایی تووندیان بەرامبەر بگیرێتەبەر، هەروەها بڕیاری دوورخستنەوەی ئەم بەرپرسانەی لە پۆستەکانیان دەرکرد:

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بابل.

بەڕێوەبەری پۆلیسی باکووری بابل.

بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژەتیرۆری بابل لە وەزارەتی ناوخۆ.

بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی لە بابل.

بەڕێوەبەری هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای بابل لە وەزارەتی بەرگری.

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری لە بابل.

فەرماندەی حەشدی شەعبی لە بابل.

فەرماندەی لیوای شەشەمی پۆلیسی وزە لە وەزارەتی ناوخۆ.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵەکانی بۆریی نەوت لە وەزارەتی نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە