کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: یاسر مالیکی، وەزیری ناوخۆی عێراق،

وێنە: یاسر مالیکی، وەزیری ناوخۆی عێراق،

عێراق

وەزیری ناوخۆی عێراق: هەر بەرمیلە نەوتێک لە دەرەوەی یاسای بودجە بێت، قاچاخە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی عێراق رایدەگەیێنێت، هەر بەرمیلە نەوتێک بە پێچەوانەی ئەوەی لە یاسای بودجەدا دیاریکراوە بچێتە دەرەوە، بە قاچاخ هەژمار دەکرێت. دەشڵێت، بەبێ جیاوازی لە سەرتاسەری عێراقدا راوەدووی قاچاخچییەکانی نەوت دەنێن.


یاسر مالیکی، وەزیری ناوخۆی عێراق، لە کاتی میوانداریکردنی  لیژنەی لێکۆڵێنەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەقاچبردنی نەوت رایگەیاند: "جووڵەی نەوت جیهانییە و زانراوە، چونکە بودجەی گشتی ساڵانە سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت دیاری دەکات، جا چ لە کەرکووک بێت یان بەسرە یان هەرێمی کوردستان؛ هەر جووڵەیەکی نەوتی لە دەرەوەی ئەم چوارچێوانە بێت بە قاچاخ هەژمار دەکرێت."

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان بەبێ جیاوازی و هەڵاواردن بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەقاچاخبردنی نەوت لە سەرتاسەری عێراقدا دەکات و روونیکردەوە: "دەستپێکردن لە ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاستەوە لە سۆنگەی بنەمای لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران لە ناوچەکانی خۆمانەوە هاتووە پێش ئەوەی بگوازینەوە بۆ ناوچەکانی دیکە."

یاسر مالیکی گوتیشی، دەستوور قیبلەنما سەرەکییەکەی کارکردنی وەزارەتی ناوخۆیە و سەرجەم رێکارەکان بەپێی حوکمەکانی دەستوور و بەبێ جیاوازی دەگیرێنەبەر.

وەزیری ناوخۆی عێراق گوتی، "جووڵەی نەوت ملکەچی میکانیزمی تۆمارکردن و بەدواداچوونی ناسراوی جیهانییە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی نەوت، هەر جووڵەیەکی نەوتیش لە بودجەی گشتیدا تۆمار نەکرابێت و لە چوارچێوەی یاساییدا نەبێت، بە قاچاخ دادەنرێت و لە هەموو ناوچەکاندا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
عێراق18-11-2026

ئەندامێکی لیژنەکە: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە