لەنێو سرووشتی دڵڕفێنی باڵەکایەتی و لە بناری چیای کارۆخ، چوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری بەڕێوەچوو. فێستیڤاڵەکە لەلایەن گەنجانی باڵەکایەتی لە بناری چیای کارۆخ لە ناحیەی وەرتێ رێکخرا و 30 ئەسپسوار بەشدارییان تێدا کرد. جگە لە کێبڕکێی ئەسپسواری، لەژێر رەشماڵدا کەلوپەل و پیشە کوردەوارییەکان نمایش کران. ئەمە چوارەمین ساڵە فێستیڤاڵەکە رێکدەخرێت. ئامانجەکە نیشاندانی توانای ئەسپسواران و راکێشانی سەرنجی گەشتیارانە بۆ ناو سرووشتی دڵڕفێنی ناوچەکە.