رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی سیاسیی وڵات، گرنگیی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و پڕکردنەوەی وەزارەتەکان، لەگەڵ پرسی هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیریی عێراق بکات.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو؛ تێیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە کردەوە، بە شێوازێک بەرژەوەندیی هەمووان و سەقامگیریی وڵات بپارێزێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و بارودۆخی گشتیی ناوچەکە خرانە بەرباس.
دەقی راگەیێندراوەکە:
نیوەڕۆی دووشەممە 01-06-2026، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.
لە دیدارێكدا، دۆخی سیاسیی وڵات، گرنگيى تهواوكردنى حكوومهت و پڕكردنهوهى وهزارهتهكان و هێشتنهوهى چهك تهنيا له دهستى دهوڵهتدا تاوتوێ کرا. لهمبارهيهوه هەردوولا جەختیان لەسەر پێويستيى هاوکاری و هەماهەنگیی لايهنه سیاسییەکان کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیری بکات.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيایدا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە کردەوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هەمووان و سهقامگيريى وڵات بپارێزێت.
دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی ديدارهكه بوو.
