Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەولێر؛ نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار
کوردستان06-06-2026

هەولێر؛ نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار

هاونیشتمانییەک لە خورماتوو: بە پارەی خۆمان بەنزینمان بۆ ئامبوڵانس کڕی بۆ گواستنەوەی نەخۆش
کوردستان06-06-2026

هاونیشتمانییەک لە خورماتوو: بە پارەی خۆمان بەنزینمان بۆ ئامبوڵانس کڕی بۆ گواستنەوەی نەخۆش

وەزیری کشتوکاڵ بۆ کێشەی گەنم دەچێتە بەغدا؛ "بەو بڕە گەنمە رازی نین کە بۆمان دیاریکراوە"
کوردستان06-06-2026

وەزیری کشتوکاڵ بۆ کێشەی گەنم دەچێتە بەغدا؛ "بەو بڕە گەنمە رازی نین کە بۆمان دیاریکراوە"

رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەولێر و بەغدا، دۆسیەی ئەمنی کۆمپانیا بیانییەکان لە پێشینەی کارەکان دایە. حکومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی نیشانداوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان، ئەوەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەنگاوی کردەیی بۆ بنرێت.


یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە، پاراستنی بارەگا و کارمەندانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانە لە هێرشی مووشەکی و درۆنی گرووپە چەکدارەکان، کە پێشتر بوبوونە هۆکاری راگرتنی بەرهەمهێنان. ئەم ئەرکە لە ئەستۆی هێزە فیدراڵییەکان دەبێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.

عەبدولڕەحمان جەزائیری، فەرماندەی حەشد لە وەزارەتی بەرگری، ئاماژە بە قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکان دەکات و رایگەیاند: "سەرجەم ئەو دۆسییە هەڵپەسێردراوانەی لەنێوان عێران و هەرێمی کوردستاندا هەبوون کۆتاییان هات. ئێمە ئێستا لە قۆناغێکی نوێداین و دۆسیەی ئابووری دەبێتە دەروازەیەک بۆ رزگارکردنی ئابووری عێراق و وەزارەتی نەوت لەو داڕمانەی بەهۆی ململانێکان و راگرتنی هەناردەی نەوتەوە تووشی ببوو."

چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا کۆمپانیاکان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە. وەکو  هەنگاوی یەکەم، ئامانج ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردە بگاتە 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، پاشان رێژەکە بەرزبکرێتەوە بۆ 250 هەزار بەرمیل، وەکو ئەوەی لە رێککەوتنەکانی پێشوودا هاتووە.

سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: "بەرێز زەیدی دڵنیایی داوەتە کۆمپانیاکان دەست بەکارەکانیان بکەنەوە. حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات رێگری لە هێرشەکان بکات، ئەگەر رووش بدەن، ئەوا حکومەت پابەند دەبێت بە قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکان."

شێروانی ئاماژەی بەوەش کرد گەڕانەوەی کۆمپانیاکان دەستپێکردووە، بەڵام بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بابەتێکی تەکنیکییە و کاتی دەوێت.

ئامانجی کۆتایی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا تەنیا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن نییە، بەڵکو بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانە. کۆمپانیا نەوتییەکان بەهۆی دەستەبەرکردنی گەرەنتی ئەمنی و دارایی، پلانیان داناوە بۆ پەرەپێدانی کێڵگە کۆنەکان و لێدانی بیری نوێ، تاوەکو لە داهاتوودا ئاستی هەناردە بۆ زیاتر لەو بڕەی ئێستا بەرز بکەنەوە.





هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەولێر؛ نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار
کوردستان06-06-2026

هەولێر؛ نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار

هاونیشتمانییەک لە خورماتوو: بە پارەی خۆمان بەنزینمان بۆ ئامبوڵانس کڕی بۆ گواستنەوەی نەخۆش
کوردستان06-06-2026

هاونیشتمانییەک لە خورماتوو: بە پارەی خۆمان بەنزینمان بۆ ئامبوڵانس کڕی بۆ گواستنەوەی نەخۆش

وەزیری کشتوکاڵ بۆ کێشەی گەنم دەچێتە بەغدا؛ "بەو بڕە گەنمە رازی نین کە بۆمان دیاریکراوە"
کوردستان06-06-2026

وەزیری کشتوکاڵ بۆ کێشەی گەنم دەچێتە بەغدا؛ "بەو بڕە گەنمە رازی نین کە بۆمان دیاریکراوە"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە