Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

هاونیشتمانییەک لە خورماتوو: بە پارەی خۆمان بەنزینمان بۆ ئامبوڵانس کڕی بۆ گواستنەوەی نەخۆش

0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەولێر؛ نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار
کوردستان06-06-2026

هەولێر؛ نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار

نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە
کوردستان06-06-2026

نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە

وەزیری کشتوکاڵ بۆ کێشەی گەنم دەچێتە بەغدا؛ "بەو بڕە گەنمە رازی نین کە بۆمان دیاریکراوە"
کوردستان06-06-2026

وەزیری کشتوکاڵ بۆ کێشەی گەنم دەچێتە بەغدا؛ "بەو بڕە گەنمە رازی نین کە بۆمان دیاریکراوە"

 
رووداو دیجیتاڵ

لە خورماتوو نەخۆشێک بەهۆی نەبوونی بەنزین بۆ ئامبوڵانس، گواستنەوەی بۆ کەرکووک دواکەوتووە و ئێستا ژیانی لە مەترسیدایە.

هاونیشتمانییەکی قەزای خورماتوو دوای ئەوەی کەسێکی نزیکی تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت، دەیگەیێنێتە نەخۆشخانەی خورماتوو، بەڵام بەهۆی کەمیی ئامێرەکان بڕیاری رەوانەکردنی بۆ کەرکووک دەدرێت، کەسوکاری نەخۆشەکە بە رووداویان گوت، "دوای ئەوەی رەزامەندیی نەخۆشخانەی کەرکووکمان وەرگرتووە، کارمەندانی نەخۆشخانەی خورماتوو پێیان گوتووین ئەمبوڵانس بەنزینی تێدا نییە."

کەسوکاری ئەو نەخۆشە دەڵێن: "پێیان گوتین ئەگەر بەنزین بۆ ئەمبوڵانسەکە دەکڕن، ئامادەین بیگوازینەوە، هەرچەندە گوتمان بەم درەنگی شەوە دەستکەوتنی بەنزین قورسە، بەڵام ناچار بووین پارەی بەنزینەکەمان دا و ئینجا رازی بوون نەخۆشەکە بەرەو کەرکووک ببەن."

بە گوتەی کەسوکاری نەخۆشەکە، کاتێک گەیشتوونەتە کەرکووک، پزیشکەکان پێیان گوتوون زۆر درەنگ گەیشتوون و ئەگەر زووتر بگەیشتایە دۆخی باشتر دەبوو، ئێستاش نەخۆشەکە لەژێر چاودێریدایە و تەنیا پێنج رۆژ مۆڵەتی ژیانیان بۆ داناوە.

یاسین محەممەد داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی، رۆژی شەممە 6ـی حوزەیرانی 2026، بە رووداوی راگەیاند: "قەیرانی بەنزین تەنیا لە سەلاحەدین نییە، بەڵکو تەواوی عێراقی گرتووەتەوە. ئێستا فەرمانگە حکومییەکانیش پشکیان لە بەنزینخانەکاندا نەماوە."

یاسین داودی راشیگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی خورماتوو قسەی کردووە و بڕیارە نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پارێزگای سەلاحەدین بکەن بۆ ئەوەی کێشەکە لەڕێگەی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنەوە بەرز بکرێتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان. دەشڵێت، لە تەواوی پارێزگاکەدا تەنیا خورماتوو ئەم کێشە گەورەیەی هەیە، کە جگە لە کەرتی تەندروستی، کێشەی بۆ جووتیارانیش دروست کردووە.

تاوەکو ئێستا تەندروستیی سەلاحەدین هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم هەواڵە نەداوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی خورماتوو، هەموو ئەو زانیارییانەی رەتکردەوە و بە رووداوی گوت، "هیچ قەیرانێکی بەنزین نییە و ئەو زانیارییانەی لە ڤیدیۆکەدا بڵاوکراونەتەوە راست نین."

قەزای خورماتوو، لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە، ناوەندی شارەکە کەوتووەتە باشووری کەرکووک و 88 کیلۆمەتر لە ناوەندی کەرکووکەوە دوورە.

 

گەشاو خالید
گەشاو خالید06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەولێر؛ نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار
کوردستان06-06-2026

هەولێر؛ نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار

نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە
کوردستان06-06-2026

نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە

وەزیری کشتوکاڵ بۆ کێشەی گەنم دەچێتە بەغدا؛ "بەو بڕە گەنمە رازی نین کە بۆمان دیاریکراوە"
کوردستان06-06-2026

وەزیری کشتوکاڵ بۆ کێشەی گەنم دەچێتە بەغدا؛ "بەو بڕە گەنمە رازی نین کە بۆمان دیاریکراوە"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە