رووداو دیجیتاڵ لە ژێر درووشمی "بە کوردی نووسین، بە کوردی هزرین"، یەکەمین پێشانگەی تایبەت بە کتێبی کوردی لە هەولێر کرایەوە. پێشانگەکە لە 4 بۆ 6ی حوزەیرانی 2026 بەردەوام بوو. زیاتر لە 130 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە، نوێترین بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش بە دۆستانی کتێب کرد. بەشداریکردنی تەڵعەت تاهیر و د. فەرهاد پیرباڵ، رەنگ و رووخسارێکی ئەدەبیی تایبەتی بە پێشانگاکە بەخشیبوو؛ خوێنەران بە تامەزرۆییەوە بۆ واژۆکردنی کتێبەکانیان و گرتنی وێنەی یادگاری لە دەوریان کۆبوونەوە. لەپێشانگەکەدا خواستی زۆر لەسەر کتێبە ئایینییەکان هەبوو.