رێکخراوی پەیامنێران: زیانێکی گەورەیە بۆ بواری راگەیاندن

مەرگی هاوکارمان و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان، هەموو کوردستانییانی تاساند. دو
مەرگی هاوکارمان و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان، هەموو کوردستانییانی تاساند. دوای ئەوەی لە رێگەی بەغدا - بەسرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 8-6-2026 هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
یاسین مەحموود رەشید، سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان (لقی سلێمانی)، دەڵێت، هەڵکەوت تەنیا رۆژنامەنووس نەبوو، بەڵکو وەک خەمخۆرێک پردێکی پەیوەندیی راستگۆ و دۆزەرەوەی چارەسەرەکان بوو بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەران و کارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
هەروەها دکتۆر سەرۆ دزەیی، لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان رایگەیاند کە "کۆچی ناوەختی هەڵکەوت عەزیز خەسارەتێکی گەورە بوو لە میدیای کوردی" و، هاوبەشی خەمی بنەماڵەکەیانن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پەیامێکدا بە بایەخەوە باسی لە رۆڵی هەڵکەوت عەزیز کرد و رایگەیاند، "هەڵکەوت نموونەی رۆژنامەنووسێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو کە هەمیشە بە لێهاتوویی خۆی خزمەتی بە بواری راگەیاندن دەکرد."
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆچی هەڵکەوت لە ناخەوە ئازاری داون و ئەوان هاوبەشی خەمی هەموو لایەکن.
هاوکات مامۆستا حەسەن، سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند کە هەڵکەوت هەمیشە بە دڵسۆزی و پیشەییبوونی خۆی لە گواستنەوەی دەنگی کەرکووک دەناسرا. هەردوو لایەن لە پەیامی سەرەخۆشیی خۆیاندا هەڵکەوت عەزیزیان بە "پردێکی متمانەپێکراو بۆ خەڵکی کوردستان" وەسف کرد.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسە و ماتەمینیی دەربڕی و دەڵێت، "داواکارین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەک ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت."
هەروەها شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵکەوت عەزیز "رۆژنامەنووسێکی ئازا و دڵسۆز بوو لە کارەکەیدا و لە بەغدای پایتەختی عێراق دەور و کاریگەری هەبوو و توانی بەسەرکەوتووانە کاربکات."
لەلایەکی دیکەوە، لەیلا عومەر عەلی، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، وێڕای دەربڕینی خەمباریی قووڵ، هەڵکەوتی بە "رۆژنامەنووسێکی بەتوانا" ناوبرد و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەی دەربڕی.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی خێزانی هەڵکەوت عەزیز و تۆڕی میدیایی رووداوی کردووە، دەڵێت، "سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی میدیاکار هەڵکەوت عەزیز و هاوکارانی لە کەناڵی رووداو و تەواوی ناوەندی رۆژنامەوانی و میدیایی دەکەین بۆ کۆچی دوایی بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆوە."
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵکەوت عەزیز هەمیشە هەوڵی بێوچانی دەدا بۆ گواستنەوەی راستییەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵگە و دەڵێت، "ئەم کۆستە پڕ ئێشە شوێنەوارێکی گەورە لە دەروونی هەموو ئەو کەسانەدا جێدەهێڵێت کە ناسیویانە و کاریان لەگەڵدا کردووە."
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، کۆچی دوایی هەڵکەوتی بە "رووداوێکی دڵتەزێن" ناوبرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان کرد. هاوکات دەرباز کۆسرەت رەسول، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، رایگەیاند، هەڵکەوت "یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە ئازا و چالاکەکانی کوردستان و عێراق" و کۆچەکەی بە "ئازاربەخش" وەسف کرد.
هەروەها د. جوان ئیحسان فەوزی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە پەیامێکدا ستایشی کارەکانی هەڵکەوتی کرد و رایگەیاند: "کاک هەڵکەوت بە دەنگێکی ئازا و قەڵەمێکی راستگۆ، بوو ە پردی گەیاندنی راستییەکان لە بەغداوە و مەرگی ئەو خەسارەتێکی گەورەیە بۆ میدیای کوردی."
مەجید حەمید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆلیۆم و ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆمپانیای دانەگاز، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە خێزانی هەڵکەوت و تۆڕی میدیایی رووداو و، رایگەیاند، "ئەو خاوەن پیشەییبوونی بەرز و ئەخلاقێکی نەمرە و، کەسایەتییەکی کاریگەر بوو لە ناوەندە میدیاییەکاندا کە شوێنەواری چاکی خۆی جێهێشتووە."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە پەیامی سەرەخۆشی خۆیدا رایگەیاندووە، "بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوپیشەمان هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری کەناڵی رووداو لە بەغدامان پێگەیشت کە بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ گیانی سپارد."
لیوا تەحسین خەفاجی، وێڕای سەرەخۆشی لە تۆڕی میدیایی رووداو و خانەوادەی کۆچکردوو، ستایشی هەوڵە پیشەییەکانی هەڵکەوت عەزیزی کرد لە گواستنەوەی راستییەکان و ئەرکە میدیاییەکەی "بە لێپرسراوێتی و پابەندییەکی تەواوەوە."
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند، "کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز خەسارەتێکی پڕ بەژانە بۆ راگەیاندن. ئەو نموونەی میدیاکارێکی پیشەیی و پابەند بوو کە ساڵانێکی زۆر بە بەرپرسیارێتییەوە رووداوەکانی گواستەوە و جێدەستێکی دیاری لە مێژووی رۆژنامەوانیدا جێهێشت."
سەرۆکایەتیی کۆمار، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.
نوێنەرانی یەکێتیی رۆژنامەگەریی وەرزشیی عێراق لە کەرکووک، هاوخەمیی خۆیان بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز دەردەبڕن و دەڵێن، "ئەو یەکێک بوو لە تواناکانی میدیا کە بە ئەمانەتەوە راستییەکانی دەگواستەوە."
نوێنەرانی یەکێتییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، هەڵکەوت عەزیز لە ماوەی ساڵانی خزمەتیدا شوێنپەنجەیەکی دیاری لە کاری رۆژنامەڤانیدا جێهێشتووە و بە کۆچی ئەو "نێوەندی میدیایی کەسایەتییەکی لێهاتوو و مرۆڤدۆستی لەدەستدا."
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میدیایی لە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و رایدەگەیێنێت، "هەڵکەوت عەزیز نموونەی دڵسۆزی و پیشەییبوون بوو."
لە پرسەنامەکەدا هاتووە: "بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوکارمان رۆژنامەڤانی دیار و چالاک (هەڵکەوت عەزیز)مان پێگەیشت. کۆچکردوو لە ماوەی کارکردنیدا نموونەی دڵسۆزی و پیشەییبوون و ڕاستگۆیی بوو، لەدەستدانی زیانێکی گەورەیە بۆ نێوەندی راگەیاندنی کوردی."

فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، دوو پەیامی سەرەخۆشییان بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنن، کۆچی ئەو "خەسارەتێکی گەورەیە بۆ نێوەندی میدیایی."
فراکسیۆنی تورکمانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵکەوت عەزیز یەکێک بوو لە "رۆڵە لێهاتووەکانی پارێزگای کەرکووک" و سەرەخۆشی لە خێزانی میدیایی عێراق و کەسوکاری دەکەن.
هاوکات محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند: "کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز زیانێکی گەورەیە بۆ ناوەندی میدیایی، چونکە بە لێهاتوویی و پابەندیی پیشەیی لە گواستنەوەی رووداوەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵگە ناسرابوو."
دامەزراوەی میدیایی سبەی لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، رایدەگەیێنێت، "لەدەستدانی ئەو، زیانێکی گەورەیە بۆ کایەی میدیا لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا."
دامەزراوەی میدیایی سبەی لە پرسەنامەکەیدا کە ئەمڕۆ 8-6-2026 بڵاوکراوەتەوە، باسی لە کاروانی پیشەیی ئەو رۆژنامەڤانە کردووە و رایگەیاندووە: "کاک هەڵکەوت بە کاری پیشەیی، گەیاندنی هەواڵ و راستی، شوێنپەنجەیەکی بەرچاوی لە میدیای کوردیدا بەجێهێشت."
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند، "ئێمە بەخەمێکی زۆرەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز دەکەین کە یەکێک بوو لە رۆڵەکانی کەرکووک."
ئەرشەد ساڵحی دەڵێت، هەڵکەوت عەزیز لە ماوەی کارەکەیدا "بە هەموو پیشەیی و دڵسۆزییەکەوە خزمەتی بە پەیامی رۆژنامەوانی کرد و هەمیشە هەوڵی گەیاندنی راستییەکانی دەدا."
ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ستایشی رۆڵی کاریگەری هەڵکەوتی کرد و رایگەیاند، "کاک هەڵکەوت لە بواری رۆژنامەنووسیدا خزمەتێکی ئێگجار گەورەی بە دۆزی رەوای گەلی کوردستان کردووە، ڕۆڵی بەڕێزیان لە گەیاندنی پەیامی کوردستان لە بەغدا و شوێنە گرنگەکان زۆر بەرز بوو."
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت، کۆچی هەڵکەوت کەلێنێکی گەورە لە بواری رۆژنامەگەریدا دروست دەکات.
شانەی راگەیاندن و هۆشیاریی پێشمەرگە لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ مەرگی هەڵکەوت عەزیز رایگەیاند، "کۆچکردوو هەمیشە دەنگێکی دلێر، رۆژنامەنووسێکی چالاک و دڵسۆزی راستییەکان بوو، کە بە پیشەییبوونی خۆی شوێنپەنجەیەکی دیاری هەبوو."
شانەی راگەیاندنی پێشمەرگە دەشڵێت: "لەدەستدانی ئەم گەنجە لێهاتووە، کۆستێکی گەورە و لەدەستدانی وزەیەکی کاریگەرە لە بواری راگەیاندنی کوردیدا."
د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچیدوایی هەڵكەوت عەزیزم بیست."
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەڵێت، هەڵکەوت عەزیز "رۆژنامەنووسێكی بوێر بوو لە بەغدا كە بەردەوام زانیارییەكانی بە راستی دەگواستەوە و جێی پەنجەی لە بواری رۆژنامەوانی بۆ خزمەتی خەڵک دیار بوو."
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەداخەوە هەواڵی کۆچی هاوڕێ و برای ئازیزم هەڵکەوت عەزیزم بیست، ئەو رۆژنامەوانێکی زیرەک و بلیمەت و چاونەترس بوو کە هەمیشە لەگەڵ خەمی گەلی خۆیدا بوو."
کاروان ستوونی دەشڵێت: "بە لەدەستدانی هەڵکەوت، بۆشاییەکی گەورە لە دەنگی کورد لە بەغدا دروست دەبێت."
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی هەڵکەوت عەزیز دەربڕی و گوتی، "بەخەم و پەژارەی زۆرەوە بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری بەتوانا (هەڵکەوت عەزیز) کە بەداخەوە لە رووداوێکی دڵتەزێندا گیانی سپارد، پرسە و سەرەخۆشی خۆم و وەزارەتی تەندروستی ئاراستەی خانەوادەکەی و ستافی رووداو دەکەم."
وەزیری تەندروستی ستایشی لێهاتوویی هەڵکەوتی کرد و گوتی، "خوالێخۆشبوو پەیامنێرێکی دڵگیر و چالاک بوو کە بە وردی بەدواداچوونی بۆ بابەتەکان دەکرد."
د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند، "هەواڵی گیانلەدەستدانی میدیاکار و رۆژنامەنووسی بەتوانا (هەڵکەوت عەزیز) لە دڵەوە نیگەرانی کردین."
دیندار زێباری دەڵێت: "خوالێخۆشبوو پەیامنێرێکی خەمخۆر و دڵسۆز بوو لە پیشەکەیدا و ناوێکی راستگۆی نێو میدیای کوردی بوو لە گەیاندنی راستییەکان بە خەڵکی هەرێمی کوردستان."

بارەگای بارزانی پرسە و هاوخەمیی خۆی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی هەڵکەوت عەزیز و تەواوی رۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکات.
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز)ـمان پێگەییشت."
هاوکات، "پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خواڵێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز و تەواوی رۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاکە هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت."

د. سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین."
لە پەیامەکەیدا، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو رۆژنامەڤانە دەربڕیوە و دەڵێت: "داواکارین خوای گەورە لێیخۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات." د. سەڵاحەدین بابەکر لە نزا و هاوخەمییەکەیدا بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز دەشڵێت: "داواکارین خوای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."

تۆڕی میدیایی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو رۆژنامەنووسە لە رووداوێکی هاتووچۆدا."

د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت: "هەڵکەوت ناوێکی هەرە دیاری نێو میدیای هەرێمی کوردستان و عێراق بوو و پیشەییانە ئەرکەکانی بەجێدەگەیاند."
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان خەم و پەژارەی قووڵی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو رۆژنامەڤانە دەربڕیوە و دەڵێت: "خوالێخۆشبێت پەیامنێرێکی چەلەنگ، بەسەلیقە و پیشەیی بوو، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان بەڕاست و دروستی و روونی."
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لە نووسینێکدا بە ناونیشانی "هەڵکەوتەن و عەزیزن" نووسیویەتی، "پەیامنێرەکانی کورد لە بەغدا مەفرەزەی پاسەوانی یەکەی نەبەردی کوردبوونن، حەیف هەڵکەوت هات و چوو، بەڵام نەگەڕایەوە."
دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8 لە پەیامی سەرەخۆشییدا رایگەیاندووە، "کۆچی ئەم رۆژنامەنووسە لە رووداوێکی دڵتەزێندا خەمبار و دڵگرانی کردین."
هەروەها دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز دەڵێت، مەرگی هەڵکەوت زیانێکی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە پرەنسیپە بەرزەکانی کاری رۆژنامەوانی هەیە.
کەناڵی گەلی کوردستانیش دەڵێت: "هەڵکەوت هەمیشە میدیاکارێکی بە ئەمەک و بەتوانا بووە و پێشتریش لە دامەزراوەکەماندا خزمەتی کردووە."
هەروەها دەزگای میدیایی راچڵەکین نووسیویەتی، هەڵکەوت "ئیلهامبەخشی میدیاکاران" بووە بۆ گەیاندنی هەواڵە نەزانراوەکانی بەغدا. دامەزراوەی میدیایی (7رۆژ)یش مەرگی هەڵکەوتی بە لەدەستدانی "میدیاکارێکی بەهەیبەت و نیشتمانپەروەر" ناوبرد.
ناوەندی هونەریی زەنێ سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم میدیاکارانی هاوڕێی هەڵکەوت کرد. ستافی کەناڵی ئۆڵ سپۆرت رایانگەیاند کە "خوالێخۆشبوو نموونەی رۆژنامەنووسێکی ئازا بوو لە گەیاندنی راستییەکاندا."

رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند، "کاک هەڵکەوت نموونەی رۆژنامەنووسێکی بەئەمەک و پیشەیی و خاوەن ئەخلاقی بەرز بوو، بە کۆچی دوایی ئەو، ناوەندی میدیایی دەنگێکی دیار و توانایەکی گەنجی لەدەستدا کە شوێنپەنجەی لە کارە مەیدانییەکاندا دیار بوو."
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد،، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "کۆچی ئەو خەمێکی قووڵی بۆ ئێمە و هەموو راگەیاندنکارانی هەرێمی کوردستان جێهێشت."
لە پەیامەکەیدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوە کردووە کە بە بیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی هەڵکەوت عەزیز زۆر خەمبار بووە و دەڵێت: "کۆچکردوو رۆژنامەڤانێکی دڵسۆز و راستگۆ بوو، کە بەوپەڕی پەرۆشییەوە خزمەتی پرسە گرنگەکانی کورد و کەیسە نیشتمانییەکانی دەکرد."

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەواڵی کۆچی دوایی پەیامنێر (هەڵکەوت عەزیز)، خەمبار و دڵگران بووین."
فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: "خوالێخۆشبوو لە ماوەی ئەرکەکەیدا تایبەت لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هاوکارێکی زۆر باش و پیشەیی بوو لە گەیاندنی پەیامەکان. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین و یاد و یادەوەریان هەمیشە لە یادگەمان دەمێنێتەوە. خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سێبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت."

مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بە ژیان ئاواییکردنی، گەنجێکی نیشتمانپەروەر و رۆژنامەڤانێکی دیار و سەنگینمان لەدەستدا."
لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ 8-6-2026 بڵاوکراوەتەوە، مەحمود محەمەد ئاماژەی بەوە کردووە کە بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو رۆژنامەڤانە "دڵتەنگ و خەمبار" بووە و دەڵێت: "کاکە هەڵکەوت میدیاکارێکی بوێر و دڵسۆز بوو، خۆشەویستییەکی زۆری بۆ پیشەکەی و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان هەبوو و لەم پێناوەشدا ماندوونەناسانە کاری
دەکرد."
مەحموود محەممەد، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ئاکۆ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو، هاوکاران و هاوپیشەکانی هەڵکەوت عەزیز و سەرجەم رۆژنامەڤانانی کوردستان دەکات و دەڵێت: "سەبووری و دڵنەوایی بۆ خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەخوازم و هاوبەشی خەمیانم."

شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی دوایین دیداری لەگەڵ هەڵکەوت عەزیز دەکات و دەڵێت: "بەداخەوە هێشتا 24 کاژێر تێنەپەڕیوە بەسەر دوایین دیدارمان."
شەخەوان عەبدوڵڵا باسی دوایین دیداری لەگەڵ هەڵکەوت عەزیز دەکات: "دوێنێ ئەم کاتانە گەڕامەوە ماڵەوە بینیم کاک هەڵکەوت لەماڵ دانیشتووە و وەک هەمیشە خەمی خەڵک و مووچەخۆرانی لەکۆڵ گرتووە و چاوەڕێی هەواڵێکی خۆش دەکات بۆ ئەوەی بیگوازیتەوە بۆ بینەران، بەداخەوە ئەمڕۆ کەرکووک و کوردستان و میدیایی کوردی و تۆڕی میدیایی رووداو میدیاکارێکی بەتوانا و راستگۆ و بەڕەوشتی لەدەستدا، لەسەرەتایی روداوەکەوە تیمێکی نووسینگەی خۆمان و هەڤڵانمان لەدیوانیە رەوانە کرد بۆ ئەوەی بتوانین هاوکاربین بۆ چارەسەکردنی، بەڵام بەداخەوە گیانی پیرۆزی سپارد، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لەخانەوادە و تەواوی هاوکار و هاوپیشەکانی و خەڵکی کەرکووک و کوردستان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین کاک هەڵکەوت بەبەهەشتی پان و بەری ببەخشێت."
.jpg&w=3840&q=75)
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "روحى جوانەمەرگ خوالێخۆشبوو كاك هەڵکەوت شاد بێت، جێگەی بەهەشت بێت، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و لە رووداو گشت هاوپیشەکانی دەکەین."

مەسرور بارزانی دەڵێت، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداوم لە بەغدا بیست.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت: "بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت."

وەزیری پێشمەرگە پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغداد بڵاو کردەوە و دەڵێت" نموونەی ڕۆژنامەنووسی چالاک و بوێر بوو".
شۆڕش ئیسماعیل، لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری لێهاتوو پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین".
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی کەسایەتی پەیامنێرەکەی رووداو دەڵێت: "کاک هەڵکەوت ڕۆژنامەنووسێکی کارا، پیشەیی، دڵسۆز و خەمخۆر بوو بۆ مافی گەلەکەی. نموونەی ڕۆژنامەنووسی چالاک و بوێر بوو".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا شۆڕش ئیسماعیل نوسیویەتی: "لە پەروەردگار داواکارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و هاوڕێ و هاوکارانی ببەخشێت، و ڕۆحی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات"
رۆژنامەنووسانی کەرکووک، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا هاوخەمی قووڵی خۆیان دەربڕی و رایانگەیاند، "کۆچکردوو هەڵکەوت عەزیز رۆڵەیەکی دڵسۆز و رۆژنامەنووسێکی خاوەن پێگەی شاری کەرکووک بوو کە توانیبووی لە پایتەختی عێراق ببێتە دەنگێکی دیار و کاریگەر."
رۆژنامەنووسانی کەرکووک دەڵێن: "هەڵکەوت لە ماوەی کاروانە پیشەییەکەیدا هەمیشە نموونەی مرۆڤی بەڕەوشت و خاوەن پرەنسیپ بووە و کۆچی ئەو کەلێنێکی گەورە لە دڵی هاوپیشەکانی لە کەرکووک جێدەهێڵێت.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز،
بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هاوخەمییەکی لەڕادەبەدەرمان بۆ بنەماڵەکەی هەیە."
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە نزا و هاوخەمییەکەیدا دەڵێت: "داواکارم لە خوای گەورە و میهرەبان، سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت و ئەمە دواکۆست و دڵتەنگییان بێت، داواکارین لە خودای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات."

ئازاد محەممەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، "هەڵکەوت رۆژنامەنووسێکی کوردپەروەر و چاونەترس بوو، کۆچی ئەو کۆستێکی گەورە بوو بۆ میدیای کوردستانی."
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان، لە پەیامێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "بە کۆچی ناوەختی هەڵکەوت رۆژنامەگەریی کوردی یەکێکی دیکە لە رۆژنامەوانە بەتواناکانی لەدەستدا و بووە ئازارێکی قووڵ لە دڵی هەمووماندا."
سەنتەری میترۆ لە وەسفی هەڵکەوتدا دەڵێت، هەڵکەوت هەمیشە "هەوێنی زانیاری راست و جیاواز" بووە. دەشڵێت: "گەورەترین میرات کە رۆژنامەنووس لە دوای خۆی جێی دەهێڵێت، ئەو راستییەیە کە کاری بۆی کردووە و دەریخستووە."
د. بەختیار شاوەیس، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز دەربڕیوە و رایگەیاندووە: "هەڵکەوت کەسێکی دڵسۆز، خەمخۆر، بێلایەن و پیشەیی بوو، دوور لە دەمارگیریی حیزبی و نەتەوەیی کارەکانی دەکرد"

د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە پەیامێکدا بەبۆنەی گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز نووسیویەتی: "کاکە هەڵکەوت لە ماوەی کارکردنیدا، نموونەی رۆژنامەنووسی دڵسۆزی و پیشەییبوو و خزمەتێکی زۆری بە راگەیاندنی کوردی کرد، کۆچیدوایی ئەو، خەمێکی گەورەیە بۆ هەموومان."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی هەڵکەوت عەزیز دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا دەڵێت: "بۆ کۆچی دواییی میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی رووداو لە بەغدا، خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، کە بهداخهوه بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی دەکەم."
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێرێکی لێهاتوو، دڵسۆز و چالاک بوو، کە خزمەتێکی زۆری بە بواری میدیا کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت."

پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڵکەوت عيزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکردەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەوانی بەڕێزو ئازیز کاکە هەڵکەوت عەزیز؛ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕوداو؛ دەردەبڕین.".
پارێزگاری سلێمانی وێرای سەرەخۆشی خۆی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان؛ بەهەشت بێت"
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "خوالێخۆشبوو هەمیشە بە پیشەییبوون و ئەخلاقی بەرزی کارکردنی ناسراو بوو."
گەیلان حاجی سەعید دەڵێت، "کۆچی دوایی ئەو خەسارەتێکی گەورەیە لە راگەیاندنی کوردی." ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵکەوت وەک "میدیاکارێکی لێهاتوو" هەمیشە جێگەی رێزی ناوەندە ئابووری و بازرگانییەکانیش بووە.