رووداو دیجیتاڵ
کاسبکارێکی ناوچەیەکی سنووریی سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی حوزەیرانی 2026، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەیەکی سنووریی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد بە ناوی موتەلیب خەیبەری کردووە و بەهۆیەوە کوژراوە.
ئاژانسی هەواڵی کوردپا رایگەیاند: "هێزەکانی ئێران لە سنووری چۆمان ئەو کەسەیان بەبێ هۆشداریی پێشوەخت و بە بیانووی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوشتوویانە."
ئاژانسی کوردپا، ئاماژەی بەوە کردووە، لەو کاتەی هێزەکانی ئێران تەقەیان لە موتەلیب خەیبەری کردووە هیچ کەلوپەلێکی قاچاخی پێ نەبووە.
تەرمی ئەو کاسبکارە کوردە بۆ نەخۆشخانەی بانە گوێزراوەتەوە و تائێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
موتەلیب خەیبەری، خەڵکی گوندی ساڵیی بانەیە و خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.
رۆژی 25- ئایاری 2026یش کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قازی کاوانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پار 26 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و 31 کۆڵبەریش بریندار کراون.


.jpg&w=3840&q=75)

