رووداو دیجیتاڵ
گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار لە عێراق "دڵتەنگی قووڵی" خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بەهۆی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیزی هاوکارمان.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو و بەڕێوەبەری نووسینگەکەمان لە بەغدا، رۆژی دووشەممە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
سەردار بیبانی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار لە عێراق سەرەخۆشی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت، "خوالێخۆشبوو دەنگێکی میدیایی پیشەیی بوو و بە پابەندبوون بە دڵسۆزی لە راپەڕاندنی پیشە میدیاییەکەی ناسرابوو".
سەردار بیبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "لە ساڵانی رابردوودا بە لێهاتوویی و بەرپرسیارێتییەوە بەشداریی لە گواستنەوەی راستییەکان و خزمەتکردنی میدیای عێراقیدا کردبوو".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نزا بۆ گیانی پاکی هەڵکەوت عەزیز دەکات و دەڵێت، "لە خوای گەورە و دلۆڤان داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات" و سەبووری خێزانەکەیشی بدات.

.jpg&w=3840&q=75)

