رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە سەرۆکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات و هەموو پشتگیرییەکی بۆ خۆیان کەنیسەکەیان دووپات کردەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 15-06-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کاتێدراڵی مار یووسفی کلدانی له عهينكاوه کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان و ژماره‌يه‌ك له پياوانى ئايينی کریستیانییەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
لە دیدارێکدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕاى به گه‌رمى به‌خێرهێنانى بۆ هه‌ولێر، خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى پارتريارك بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پيرۆزبايى دەستبەکاربوونى لێ‌كرد، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ خۆيان و كهنيسهكهيان دووپات كرده‌وه.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، "هاووڵاتیيانى کریستیان پێکهاتەیەکی رەسەن و گرنگی گەلی کوردستان و عێراقن و رۆڵی دیاریان لە مێژوو، ئێستا و داهاتووی وڵات‌دا هەیە." هەروەها دووپاتی کردەوە، هەرێمی کوردستان "وەک هەمیشە بە لانکەی ئارامی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، لێبووردەیی و یەکترقبووڵكردن بۆ ته‌واوى پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکانى دەمێنێتەوە."

لای خۆیەوە، پاتریارک سوپاس و پێزانینی بۆ سەردانی نێچيرڤان بارزانى بۆ كهنيسهكهيان دەربڕی و ستایشی رۆڵی مرۆیی و مێژوویی هه‌رێمى كوردستانى كرد لە پێشوازیکردن و داڵدەدانی کریستیانەکان و پێکهاتەکانی دیکە لەکاتی هێرشەکانی داعش دا، هەروەها کەشی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.
دۆخی کریستیانەکان لە عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، كه تێیدا ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.


