Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی سەرۆک بارزانی و پارێزگاری حەسەکە

وێنەی سەرۆک بارزانی و پارێزگاری حەسەکە

کوردستان

پارێزگاری حەسەکە سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

07-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ07-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و بنەماڵەی بارزانی دەکات و رایدەگەیێنێت، کۆچی دوایی ئەو خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە.


رۆژی دووشەممە، (07-09-2026) لەلایەن نووسینگەی پارێزگاری حەسەکەوە پرسەنامەیەک بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، پرسە و هاوخەمی خۆی و خەڵکی پارێزگاکەی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەربڕیوە.

لە بروسکەکەی پارێزگاری حەسەکەدا هاتووە: "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەی جەنابتانمان پێگەیشت. کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خاوەن خەبات و خاوەن کاریگەر، تەنیا بۆ جەنابتان و بنەماڵەی رێزداری بارزانی نییە، بەڵکو بۆ تەواوی گەلی ناوچەکە خەسارەتێکی گەورەیە."

پارێزگاری حەسەکە لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە رێز و یادەوەرییەکانی ئەو کەسایەتییە لە دڵی کۆمەڵگەدا بە زیندوویی دەمێننەوە و دەڵێت: "لەو کاتە سەخت و پڕ لە خەمەدا، بە ناوی خۆم و سەرجەم گەلی پارێزگای حەسەکەوە، سەرەخۆشییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵەی بارزانی و هەموو خۆشەویستانتان دەکەم."

لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە: "ئێمە هاوبەشی خەمتانین و دەڵێین جەژنی ئێوە جەژنی ئێمەیە و خەمی ئێوەش خەمی هەموومانە. داواکارین لە خوای میهرەبان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە