Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆک مەسعود بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی

سەرۆک مەسعود بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی

کوردستان

سەرۆک بارزانی: هاوبەشیی بەردەوامی خەڵکی ئازیزی کوردستان لە خەم و کۆستەکانماندا، جێی رێز و پێزانینمانە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی سوپاسنامەیەکی بەناوی سەرجەم ئەندامانی خانەوادەی بارزانی بڵاوکردەوە و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات کە لە پرسەی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەشدار، هاوسۆز و هاوخەمیان بوون.

لە بەشێکی سوپاسنامەکەدا سەرۆک بارزانی دەڵێ، "هاوسۆزی و هاوبەشیی بەردەوامی خەڵکی ئازیزی کوردستان لە خەم و کۆستەکانماندا، هەمیشە جێی رێز و پێزانینمانە. هیوادارم گشت لایەک لە ئازار و ناخۆشی بەدوور بن، خودای مەزن پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە."

دەقی سوپاسنامەکەی سەرۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەی بارزانی، زۆر سوپاسی هاووڵاتییانی خۆشەویست، لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی حزبی و حکوومیی عێراق و هەرێمی کوردستان، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، پیاوانی ئایینی، نوێنەرانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان، سەرۆک‌ هۆزەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەکادیمییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هێزی هاوپەیمانان، فەرماندە و هێزە قارەمانەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕاگەیاندن و، سەرجەم چینوتوێژەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و گشت کوردستانییانی ئازیز لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەم، کە ئەرکیان کێشا و ئامادەی پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) بوون، و هاوسۆز و هاوخەمی ئێمە بوون.

هاوکات سوپاسی هەموو بەرپرسە حکوومی و لایەنە سیاسییەکان، و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، و کەسایەتی و سەرۆک ‌هۆزەکانی عێراق و سوریا، هەروەها بەرپرس، و کەسایەتی و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و کەنداو، کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات دەکەم کە لە ڕێگەی بروسکە، پەیامی هاوخەمی و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە زەحمەتیان کێشا و لە پرسە و خەمماندا بەشدار بوون.

سوپاسی تایبەتی خۆم ئاراستەی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شارۆچکەی پیرمام دەکەم کە لە ڕۆژانی پرسەدا، لەگەڵ بوونی زەحمەتی و قەرەباڵغییەکاندا، میوانداریی خەڵکیان کرد. هەروەها دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەم کە بەرپرسیارێتیی ڕێکخستنی هاتووچۆ و پاراستنی هاووڵاتییانیان لەسەر شان بوو.

هاوسۆزی و هاوبەشیی بەردەوامی خەڵکی ئازیزی کوردستان لە خەم و کۆستەکانماندا، هەمیشە جێی ڕێز و پێزانینمانە. هیوادارم گشت لایەک لە ئازار و ناخۆشی بەدوور بن، خودای مەزن پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە.

مسعود بارزانی
8ی ئەیلوولی 2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە