Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وردبینیی لیستی مووچەی مانگی ئاب تەواو بووە و "هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێردرێ"

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێ، دوێنێ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئاب تەواوکراوە و لە بەغدا پێیان گوتین: "سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە خەرج دەکرێت".ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتی:"ناردنی مووچە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو".


رۆژی چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، دوێنێ پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئاب لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەواوکرا و هیچ تێبینییەک لەسەر لیستەکە نەبووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا لیستەکە بۆ وەزیری دارایی عێراق نێردراوە و تەنیا ماوە واژۆ بکرێت تاوەکو بڕیاری تەمویلکردن دەردەچێت.

سەرچاوەکەی رووداو گوتی: "لەبەغدا پێیان گوتین، بڕیارە سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی رابردوو بنێردرێت". گوتیشی، ئێستا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەودان و ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک هەیە.

د.جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت: "هەموو مانگێک عێراق دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانگەکانی خۆی، دەست بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەکات، دوو رۆژە دابەشکردنی مووچە لە عێراق تەواو بووە".

د.جەمال کۆچەر باسی لەوەکرد: "بە ئەگەرێکی زۆر، سبەی پێنجشەممە رێکارەکان خەرجکردنی پارە تەواو نابن و تەمویلکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە".

لە سێ مانگی رابردوودا، حکومەتی عێراق مووچەی هەرێمی کوردستانی بە شێوەی "مەقاسە" ناردووە، واتە بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی لە کۆی پارەی مووچە بڕیوە. پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم مانگەش بە هەمان شێوەبێت.

لیستی مووچەی مانگی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی تەممووز لە رۆژی 23-08-2026 رەوانەی بەغدا کران.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە