Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لە راستەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ

لە راستەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ

کوردستان

یەکێتی و نەوەی نوێ: ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای بەرکەوتەی هەڵبژاردن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا رایانگەیاند، ئامادەن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو مەرجەی "هاوسەنگ" بێت.


کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە، 9ی ئەیلوولی 2026، لە سلێمانی بەڕێوەچوو. لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

یەکێتی و نەوەی نوێ کە پێشتر رێککەوتنێکیان واژۆ کردووە، دەڵێن: "هەردوو لایەن ئامادەن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن، کە حکومەتێکی هاوسەنگ و پەسەندکراو بێت لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، هەروەها حکومەتێک بێت کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق پێبێت".

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ لە 02-07-2026ـدا لە شاری سلێمانی "هاوپەیمانیی هاوسەنگی و بوژاندنەوە"یان واژۆ کرد.

لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەی ئەمڕۆدا، یەکێتی و نەوەی نوێ دەڵێن: "پێکنەهێنانی حکومەت پەیوەستە بە ژیان، گوزەران و داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە، بۆیە هەر لایەنێک ببێتە هۆکاری بەربەست لەبەردەم پێکنەهێنانی حکومەتدا، ئەوا بەرپرس دەبێت بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەر شتێک کە لە داهاتوودا روودەدات".

دەقی راگەیێندراوەکە:

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026، لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. لەو بارەیەوە هەردوو لایەن ئامادەییان دەربڕی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن، کە حکومەتێکی هاوسەنگ و پەسەندکراو بێت لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، هەروەها حکومەتێک بێت کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق پێبێت.

هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، کە پێکنەهێنانی حکومەت پەیوەستە بە ژیان و گوزەران و داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە، بۆیە هەر لایەنێک ببێتە هۆکاری بەربەستی پێکنەهێنانی حکومەت، ئەوا بەرپرس دەبێت بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەر شتێک کە لە داهاتوودا روودەدات.

کۆبوونەوەکە جەختی کردەوە، کە بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستا و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان، هەموو رێگەیەکی چارەسەر دەگرینە بەر.

وەک هەمیشە دەرگای گفتوگۆی ئەم هاوپەیمانێتییەمان کراوەیە بەڕووی هەموو لایەکدا، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو واقیعە نوێیەی کە لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە.

راگەیێندراوی کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە