Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک

کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک

کوردستان

پارتی سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی وەرگرت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ 
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی سەرۆکایەتیی لیژنەی مادەی 140 و لیژنەی ئابووری لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وەرگرت.


حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە فەرمی سەرۆکایەتی دوو لیژنەی ئەنجوومەنەکەیان وەرگرتووە.

ئەو گۆڕانکارییە لە سەرۆکایەتیی لیژنەکاندا لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 8ی ئەیلوولی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری لێدراوە  بۆ دووبارە دابەشکردنەوەى 14 لیژنەکەى ئەنجوومەنەکە.

حەسەن مەجید رایگەیاند، جگە لە سەرۆکایەتیی لیژنەکان،  وەک دوو ئەندامەکەى فراکسیۆنەکەیان هەریەکەیان ئەندام دەبن لە سێ لیژنەی دیکە.

بەگوێرەی ئەو گۆڕانکارییە، حەسەن مەجید، سەرۆکایەتیی لیژنەی ئابووری و دارایی و پلاندانانی ستراتیژی و گەشەپێدانی وەرگرتووە و لەهەمان کاتدا ئەندام دەبێت لە لیژنەکانی دەستپاکی، پڕۆژەکان و خزمەتگوزاری.

شۆخان حەسیب کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرۆکایەتیی لیژنەی مادەی 140 و مافی مرۆڤ و وەرزش و لاوانى وەرگرتووە، لەهەمان کاتدا ئەندام دەبێت لە لیژنەکانی پەیوەندییەکان، یاسایی و وەبەرهێنان.

رۆژی 28ـی تەممووزی 2026، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای بایکۆتێکی درێژخایەن کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکی خایاند، گەڕایەوە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن، بایکۆتەکەشیان بە هۆی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی شارەکە بوو کە تێیدا پارتی و چەند فراکسیۆنێکی عەرەبی و تورکمان بەشدار نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە