Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: پاسەوانی سنوور لە هەرێمی کوردستان

وێنە: پاسەوانی سنوور لە هەرێمی کوردستان

کوردستان

داوا دەکرێت زەویی بدرێتە پاسەوانانی سنوور لە هەرێمی کوردستان

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا، داوا لە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات، زەویی نیشتەجێبوون بە کارمەندانی هێزی پاسەوانیی سنوور لە هەرێمی کوردستان بدرێت.


دیار موفتی، ئەندامی فراکسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە بە نووسراوی فەرمی داوای لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کردووە، زەویی نیشتەجێبوون تەرخان بکرێت بۆ کارمەندانی هێزی پاسەوانیی سنوور لە هەرێمی کوردستان و ئەو کارمەندە ئەمنییانەی لە رووی کارگێڕی و داراییەوە سەر بە حکومەتی فیدراڵین.


ئەو پەرلەمانتارە کوردە لە نووسراوەکەیدا داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە رێنمایی پێویست بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربکات، بۆ ئەوەی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی پاسەوانیی سنوور کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، هاوشێوەی هاوپیشەکانیان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، زەویی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت.

هەروەها  پیشنیازی کردوە، لە ئەگەری ئەوەی تەرخانکردنی زەوی لە چوارچێوەی سنووری ئەو شارەوانیانەی سەر بە حکومەتی فیدراڵین ئەستەم بوو، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپێرن رێکاری پێویست بگرێتەبەر و  زەویی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی هێزی پاسەوانیی سنوور و کارمەندانی دامەزراوە ئەمنییە فیدراڵییەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە