Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

راوێژکارێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا: ئامادەین بۆ بەردەوامیی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ کوردستان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا کرد. راوێژکارە باڵا سەربازییەکەی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی "بۆ بەردەوامیی هاوکاری و برەودانى زياتر بە هاوبەشیی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دا دووپات کردەوە."

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ جێگری ئەدمیراڵ ئێدوارد ئالگرین، راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندێکی یاوەری كۆبووه‌وه‌، كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسان و راوێژكارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هاریکاریی ئەمنی و بەرگریی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، كۆنترۆڵكردنى چه‌ك له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵیى عێراقه‌وه‌، هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ كران.

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی بەریتانیای کرد لە مەشق و راوێژپێدانی سەربازی و ئه‌منى به‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوه‌كانى داعش و مەترسییەکانی تیرۆر کردەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لای خۆیەوە، جێگری ئەدمیراڵ به‌ڕێز ئالگرین دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ئامادەیی بەریتانیای بۆ بەردەوامیی هاوکاری و برەودانى زياتر بە هاوبەشیی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دا دووپات کردەوە."

پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دوایین پێشهاته‌كانى رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گرنگيى چارەسه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە