Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک

ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک

کوردستان

فەرماندەى پۆلیسی کەرکووک بۆ ئەنجوومەنى پارێزگا: بەبێ رەزامەندى مەرجەعەکانم ئامادە نابم

هەستیار قادر

هەستیار قادر

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەى پۆلیسی کەرکووک دوو جار لەسەر یەک ئامادەى دانیشتنى ئەنجوومەنى پارێزگا نابێت، کە داواى میوانداریکردنیان کردووە و  ئەنجوومەنەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بەبێ رەزامەندى "مەرجەعەکان"ی خۆی لە وەزارەتى ناوخۆ ئامادەى دانیشتنەکەیان نابێت.


بۆ دووەم دانیشتنى لەدواى یەکی ئەنجوومەنى پارێزگا، فەتاح خەفاجی، فەرماندەى پۆلیسی کەرکووک بە وەکالەت ئامادە نەبوو، لەگەڵ ئەوەى میوانداریکردنى لە خشتەى کارى کۆبوونەوەکەدا بووە.

عەبدوڵڵا ميروەیس، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، داواکارى میوانداریکردنى فەرماندەى پۆلیسی کەرکووک لەسەر داواى یەکێک لە ئەندامانى ئەنجوومەن بووە، لەدواى ئەوەى ئەندامەکە چووەتە یەکێک لە بنکەکانى پۆلیس بۆ کارى چاودێری و رێگرى لێکراوە.

دوایین دانیشتنى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە 8ى ئەیلوول کرا، کە یەکێک لە ئەجێنداکانى میوانداریکردنى فەرماندەى پۆلیس بوو، بەڵام ئامادە نەبوو.

بەگوێرەى نووسراوێکى فەتاح خەفاجی کە 8ى ئەیلوول ئاراستەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووکى کردووە، تێیدا ئاماژەى بەوە داوە، ناتوانێت ئامادەى دانیشتنى ئەنجوومەنەکە بێت هەتاوەکو رەزامەندى فەرمى لە مەرجەعەکانى وەرنەگرێت.

عەبدوڵڵا ميروەیس رایگەیاند کە فەرماندەى پۆلیس ئاماژەى بەوە داوە، بەبێ رەزامەندى وەزارەتى ناوخۆ ئامادەى دانیشتن نابێت، بەڵام بۆ دانیشتنەکانى داهاتووى ئەنجوومەن جارێکى دیکە داواى میوانداریکردنى لێ دەکرێت و دەخرێتەوە نێو خشتەى کار.


فەرماندەى پۆلیسی کەرکووک لە نەتەوەى عەرەبە، بە نووسراوى فەرمى داواى لە نووسینگەى بریکارى وەزارەتى ناوخۆ بۆ کاروبارى پۆلیس کردووە کە تاوتوێى ئەو داواکارییەى ئەنجوومەنى پارێزگا بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە