Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی: پێویستە چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، تیشکیان خستووەتە سەر دۆخی ناوخۆی وڵات، کۆنترۆڵکردنی چەک، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیادا.

رۆژی پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

وەک لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، تەوەری سەرەکیی دیدارەکە تایبەت بوو بە دۆخی ناوخۆی وڵات؛ هەردوولا هاوڕا بوون کە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە بەستراونەتەوە. هاوکات لە پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرۆکوەزیران و حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە رێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە دووپات کردەوە، بە جۆرێک مسۆگەری ئەوە بکات کە چەک تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێت.

هەروەها گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا بەپێی دەستوور، مسۆگەرکردنی ماف و شایستەکانی هەموو پێکهاتەکان و پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێم باس لە گرنگیی تەبایی و هەماهەنگیی سەرجەم لایەن و پێکهاتە عێراقییەکان کرایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە پەیوەندییەکانی دەرەوە تاوتوێ کراون و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پوختەیەکی دەربارەی سەردانی فەرمیی خۆی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە خستووەتە روو. لەمبارەیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیادا کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش لە بەرژەوەندیی هەردوولادایە.

سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک سەرۆک فراکسیۆن، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی بوو بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی. لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ سەردان و هاوخەمییان دەربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە