Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان

مەکتەبی سیاسیی پارتی: جەخت لە هاوهەڵوێستیی سەرجەم لایەنەکان دەکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بە بۆنەی 65ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا شۆڕشەکە بە وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی کورد دادەنێت کە "سەرتاسەری کوردستانی کردە یەک هێز و یەک دەست". هاوکات جەخت لە یەکڕیزی و هاوهەڵوێستیی لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.


رۆژی پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلوول بە رابەرایەتیی مەلا مستەفا بارزانی لە 11ـی ئەیلوولی 1961، "کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەسەر چارەنووسی سیاسیی بزاڤی رزگاریخوازی کورد و دۆزی رەوای نەتەوەیی و نیشتمانیمان." مەکتەبی سیاسی دەڵێت، شۆڕشەکە بە پەیامێکی هەقخوازانە سەلماندی کە "ئیرادە و ورەی پۆڵایینی رۆڵەکانی گەلەکەمان لەبن نایەن."

لەبارەی رۆڵ و ئامانجەکانی شۆڕشەکەوە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "شۆڕشی مەزنی ئەیلوول سەرتاسەری کوردستانی کردە یەک هێز و یەک دەست، هەموو سنوورە ناوچەیی، ئایینی و مەزهەبییەکانی سڕییەوە و تەواوی گەلی کوردستانی لە چوارچێوەی هێزێکی بەرهەڵستکارانەی پتەو دژ بە دیکتاتۆری و ستەمکاران، بەرەو یەک ئامانج یەکخست."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، باس لە دەستکەوتەکانی ئەو شۆڕشە کراوە و ئاماژە بەوە دراوە کە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی بۆ قۆناغێکی سیاسیی پێشکەوتووتر گواستەوە، تاوەکو "چەندین دەستکەوتی گرنگ و مێژووییش بەدیبێنێت لەوانەش: رێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970، زەمینەساز و پاڵنەری راپەڕینی سەرتاسەریی رۆڵەکانی گەلەکەمان و، بنیاتنانی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێم."

لەسەر ئاستی ناوخۆییش، مەکتەبی سیاسیی پارتی داوای یەکڕیزی دەکات و رایدەگەیێنێت: "ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانین وەک هەمیشە جەخت لەسەر رێبازی رەگداکوتاوی کوردایەتی، نەتەوەیی و رێبازی بارزانی و پارتایەتیمان بکەینەوە بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوهەڵوێستیی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان، پاراستنی قەوارەی دەستووری و سیاسیی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان."

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەشدا، مەکتەبی سیاسیی پارتی سڵاو و رێز ئاراستەی شەهیدان، پێشمەرگە و جەماوەری کوردستان دەکات و دەڵێت: "پەیمان بۆ سەرۆک بارزانی، بۆ گەل و نیشتمان دووپاتدەکەینەوە کە لەسەر رێبازی بارزانی بەردەوامبین بۆ بەدیهێنانی تەواوی ئامانجەکانی گەلەکەمان."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە