Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاوارەکانى شنگال لە دهۆک

ئاوارەکانى شنگال لە دهۆک

کوردستان

پرۆگرامێک بۆ گەڕانەوەى 410 خێزانى ئاوارەى شنگال جێبەجێ دەکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە


رووداو دیجیتاڵ


بەهاوکارى رێکخراوى نێودەوڵەتى کۆچ، پرۆگرامێک بۆ گەڕانەوەى 410 خێزانى ئاوارەى شنگال لە کەمپەکانى دهۆک دەستپێدەکات و بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یەکەم کاروانیان بگەڕێنەوە.


هەینى 11ى ئەیلوولى 2026، پیر دەیان کۆچۆ، بەڕێوەبەرى کۆچ و کۆچبەرانى دهۆک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بەهاوکارى رێکخراوى نێودەوڵەتى کۆچ، دەست بە جێبەجێکردنى پرۆگرامێک کراوە بۆ گەڕانەوەى خۆویستانەى ئاوارەکانى شنگال کە لە کەمپەکانى سنوورى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆن، کە لە ئەم مانگە دەستپێدەکات بۆ مانگى حوزەیرانى 2027.

 پرۆگرامەکە ئەو ئاوارانەى قەزاى شنگال دەگرێتەوە کە لە 15 کەمپى سنوورى پارێزگاى دهۆکن، بەگوێرەى ئامارى نووسینگەى کۆچ و کۆچبەرانى  شارەکە زیاتر لە 270 هەزار ئاوارەى شنگال لەناو کەمپەکان و دەرەوەین.

بەڕێوەبەرى کۆچ و کۆچبەرانى دهۆک رایگەیاند کە ئەو بەرنامەیە بۆ گەڕانەوەى 410 خێزانى ئاوارەیە و رێکخراوى نێودەوڵەتى کۆچ بۆ گەڕانەوەى هەر خێزانێک یەک ملیۆن و 50 هەزار دیناریان دەداتێ و ئۆتۆمبێلی گەڕانەوەشیان بۆ دابین دەکات.

بەگوێرەى زانیارییەکانى رووداو، بڕیارە یەکەم کاروانى گەڕانەوەى ئەو ئاوارانە کە ئەو پرۆگرامە دەیانگرێتەوە، لە 24ى ئەیلوول بگەڕێنەوە.

بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئاوارەکان، بڕیارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق وایە کە چوار ملیۆن دینار، بداتە هەر خێزانێک، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە لە مانگی تشرینی دووەمی 2025ـەوە ئەو پارەیە خەرج نەکراوە.

عەلى جەهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند، پێشتر خواست بۆ گەڕانەوەى خۆویستانە لە کەمپەکان کەم بووە و وەزارەتەکەیان هەڵمەتێکى هاندانی بۆ گەڕانەوە لە کەمپەکان ئەنجامداوە و لەدواى گەڕانەوەیان و هەرکات بودجەیان لەبەردەست بووە، ئەو چوار ملیۆن دینارەیان پێ دەدەن کە وەک هاوکارى بڕیارى پێدانیان دراوە.

لەو 270 هەزار ئاوارەى شنگال کە لە کەمپەکانن، 110 هەزاریان لەناو کەمپەکانن و ئەوانى دیکە لە دەرەوەى کەمپەکان دەژین.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە