Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بەشی کریێتڤی رووداو خەڵاتی ستیڤی نێودەوڵەتی بردەوە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ
 
بەشی کریەیتڤی تۆڕی میدیایی رووداو، خەڵاتی ستیڤیی نێودەوڵەتی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقای بەدەستهێنا، ئەوەش بەهۆی ئەو داهێنان و نوێگەرییەی لە دیزاین و ریبراندینگ دا کردوویەتی. بەرپرسی بەشی کریەیتیڤی رووداو خەڵاتەکەی وەرگرت و رایگەیاند: "بردنەوەی خەڵەتەکە شانازییەکی گەورەیە" و ئامانجی گەورەتریشیان هەیە. 

رۆژی هەینی، 11ی ئەیلوولی 2026، لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ستیڤی بەڕێوەچوو. 

بەشی کریەیتیڤی رووداو، بە پڕۆژەی "ریبراندینگ و ناسنامەی دیجیتاڵیی تۆڕی میدیایی رووداو 2025" و لە پۆلێنی "داهێنان لە ریبراندینگ دا" سەرنجی لیژنەی دادوەرانی خەڵاتەکانی ستیڤی راکێشا و خەڵاتی زیوینی بەدەستهێنا.
 
محەممەد سەفار، بەرپرسی بەشی کریەیتڤی رووداو ئامادەی رێوڕەسمەکە بوو و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا رایگەیاند: "مایەی شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە لە تۆڕی میدیایی رووداو کە ئەم خەڵاتە بەدەستدەهێنین. بۆ ئێمە، ئەمە سەرلەنوێ پشاندانی نوێگەرییە کە تەنیا بەواتای دەرکەوتنی بە دیمەنێکی نوێ نەبووە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی ئەوەی کە چۆن دەربڕین لە ناسنامەی خۆمان بکەین، بە بڕوابەخۆبوون بۆ ئامانجی گەورەتر". 

بەرپرسی بەشی کریەیتڤی رووداو ئاماژەی بەوەش کرد: "بەدەستهێنانی حەوتەمین خەڵاتی ستیڤی بۆ رووداو، ئەم ساتە وەختە زۆر تایبەتتر دەکات. من زۆر شانازی بە تیمە داهێنەرەکەمانەوە دەکەم و شانازیش دەکەم کە داهێنەریی لە کوردستانەوە دەگەیەنینە جیهان". 

ئەمە دووەم خەڵاتی نێودەوڵەتییە کە بەشی کریەیتڤی تۆڕی میدیایی رووداو بەدەستی دەهێنێت، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم ساڵ دا خەڵاتی دیزاینی فەرەنسی بۆ باشترین بیرۆکە بەدەستهێنا.

هاوکات لاوک دانا، دیزاینەری پێشکەوتوو لە بەشی کریەیتیڤی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتەکە رایگەیاند: "دەستمان بە دیزاینکردنەوە و نوێکردنەوەی تۆڕی میدیایی رووداو کرد  و شانازی بە بردنەوەی خەڵاتەکەوە دەکەین".

لاوک دانا ئاماژەی بەوەش کرد: "بردنەوەی خەڵاتەکە بەرهەمی شەونخوونی و کارکردنی بەیەکەوەیی هاوکارەکانمانە".

وردەکاری خەڵاتەکە

ساڵانە زیاتر لە 12,000 بەشداربوو لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشداری رکابەری خەڵاتەکانی ستیڤی دەکەن . ئەمە حەوتەمین خەڵاتی ستیڤییە لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو وەردەگیرێ، دوای ئەوەی توانی لە ساڵانی 2023  و 2024 و 2025 شەش خەڵاتی ستیڤی بباتەوە. 

ئێستا ناوی تۆڕی میدیایی رووداو لە رێزی ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی نێودەوڵەتیدایە کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە پڕۆگرامە جیاوازەکانی ستیڤی دا خەڵاتکراون، لەنێویاندا براندە جیهانییەکانی وەک نێتفلیکس، ئەمازۆن، گووگڵ و ئەپڵ.
 
لیژنەی دادوەریی خەڵاتەکانی ستیڤی ستایشی پڕۆژەکەی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و رایدەگەیێنێت: "کارێکی نایابیان کردووە لە پێناسەکردنەوەی خۆیان وەک بەشداربوویەکی هاوچەرخ لە جیهانی میدیادا ."
   
خەڵاتی ستیڤی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ساڵی 2019 لەلایەن خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی ستیڤییەوە دامەزراوە، کە تێیدا رێزلێنان پێشکێشی داهێنەران لە بوارە جیاوازەکانی ناوچەکەدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە