Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

وەرزی شکاندن و لە شیشدانی تووتن لە بناری سەفین دەستیپێکرد

ئەندام جەبار

ئەندام جەبار

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار
ئەندام جەبار12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لە بناری شاخەکان، جووتیاران خەریکی کۆکردنەوەی بەرهەمی تووتنن، کە بە شێوەی هەرەوەزی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان کاری تێدا دەکەن و دەڵێن، "کارەکە میراتیی باوباپیرانیانە". نرخی کیلۆیەک تووتن لە 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 120 هەزار دینار دەڕوات.

زەوییە پان و بەرینەکانی بناری شاخ، بە تووتنی سەوز ڕازاونەتەوە. بەیانییان زوو، ژیان لێرە بە جووڵە و کاری جووتیاران دەستپێدەکات، چونکە وەرزی شکاندن و لەشیشدانی تووتنە؛ وەرزێک کە تەنیا پیاوان کاری تێدا ناکەن، بەڵکو ژن و کچ و کوڕی گوندیش پێکەوە بەشدارن.

خدر خانەقایی، جووتیارە و دەڵێت، "کارەکە میراتیی باو و باپیرانە بۆم بەجێماوە. چەند ساڵێک بوو نەماندەکرد، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا دەستمان پێکردەوە. لە تووتن ماندوو نابم. ئەوانەی کاردەکەن هەموویان برازا و خوارزا و کەسوکاری خۆمن و هاتوون بۆ یارمەتیدان."

گەڵا سەوزەکان بە دەستی کرێکاران دەشکێنرێن و دەستەدەستە دەکرێن بە باقەی تووتن. زەحمەتیی کارەکە بە هاوکاری و پێکەوەیی کەمتر دەبێتەوە.

دەریا خالید، یەکێکە لەو کچانەی کاردەکات و دەڵێت، "هەرەوەزییەکە هی ئێمەیە. کە نوێژی بەیانیمان کرد، دێینە سەر کار و کاژێر 12:30ـی نیوەڕۆ دەچینەوە. جیاوازیی ئێمەی کچی گوند لەگەڵ کچی شار ئەوەیە، ئێمە لە شیرینیی خەودا نین و لە کاژێر 05:00ـی بەیانییەوە هەڵدەستین و دێینە سەر کار."

مەڕوا شاخەوان، کچێکی دیکەی گوندەکەیە و باس لەوە دەکات، "کارەکان دابەش دەکرێن، هەندێکمان تووتن بە شیشەکانەوە دەکەین، هەندێکیشمان تووتن دەشکێنین و بەشێکیشمان خەریکی ئامادەکردنی چا و نان دەبین."

مێژووی چاندنی تووتن لەم ناوچەیەدا دوور و درێژە. خەڵکەکەی لە چاندن و وشککردنەوەی تووتندا ئەزموونێکی زۆریان هەیە. لەشیشدان و هەڵگرتنی تووتن لە گرنگترین قۆناغەکانی کارەکەیە.

مستەفا، جووتیارە و دەڵێت، "ئێستا تووتنەکە دەشکێنرێت و بە شیشەوە دەکرێت، ئینجا لەبەر هەتاو دایدەنێین تاوەکو وشک دەبێتەوە و دواتر دەیخەینە نێو گونیە. کاتی خۆی ژیانی کورد لەسەر تووتن بوو."

تووتن لە چاندنەوە تاوەکو وشکبوونەوە، نزیکەی شەش مانگی پێویستە. تووتنی زەرد داواکارییەکی زۆری لەسەرە و نرخی کیلۆیەک لە نزیکەی 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و نرخی باشترین جۆریشی دەگاتە 120 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە