Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاک دەروێشی، برای خزر کاک دەروێشی، جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری گەشەپێدان

کاک دەروێشی، برای خزر کاک دەروێشی، جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری گەشەپێدان

کوردستان

برای جێگری پارێزگاری ورمێ کوژرا

سینا سۆما

سینا سۆما

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، برایەکی خزر کاک دەروێشی، جێگری پارێزگاری ورمێ کوژراوە.


ئاژانسی هەواڵی مێهر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، ئیسلام کاک دەروێشی، برای خزر کاک دەروێشی، جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری گەشەپێدان، بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری پیرانشار کوژراوە.

ئاژانسەکە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کاتی رووداوەکە بکات، هێرشەکە بە "تیرۆریستی" ناوزەد دەکات و دەڵێت، ئیسلام کاک دەروێشی لەلایەن "گرووپێکی دژەشۆڕشەوە" تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

لقی سوپای پاسداران لە پیرانشاریش لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیسلام کاک دەروێشی، کەسایەتییەکی سەر بە عەشیرەتی مەنگوڕ و ئەندامی سوپای پاسداران بووە، لەلایەن کەسانی سەر بە "هێزەکانی دژەشۆڕش"ـەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

میدیای ئێران دەڵێت، دوای رووداوەکە هێزەکانی سوپای پاسداران و بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعاتی پارێزگای ورمێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و ئۆپەراسیۆن کردووە و لە ئەنجامدا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی برای جێگری پارێزگاری ورمێ دەستگیر کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە