Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گەنم

گەنم

کوردستان

دانەوێڵەی ئیلام: پێنج تریلیۆن تمەنی جووتیاران لای حکومەتە

سینا سۆما

سینا سۆما

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای ئیلام دەڵێت، هێشتا حکومەت پێنج تریلیۆن تمەنی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە لایە و بۆی خەرج نەکردوون. دەشڵێت، لە پلانی حکومەتدایە تاوەکو کۆتایی هاوینی ئەم ساڵ، سەرجەم پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بکات
.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی ئەیلوولی 2026، ئەسغەر باباخانی، بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەم ساڵ زیاتر لە 250 هەزار تۆن گەنم لە لایەن جووتیارانی پارێزگاکەوە رادەستی سایلۆکان و ناوەندە حکومییەکانی وەرگرتنی گەنم کراوە کە بایی 12 تریلیۆن و 500 ملیار تمەن بووە، بە نرخی ئەمڕۆ دەکاتە نزیکەی 53 ملیۆن دۆلار.

بە گوتەی ئەسغەر باباخانی، تاوەکو ئێستا لە چەندین قۆناخدا بڕی حەوت تریلیۆن و 500 ملیار تمەن (نزیکەی 31.8 ملیۆن دۆلار) لە پارەی گەنمی جووتیاران خەرجکراوە، بەڵام هێشتا پێنج تریلیۆن تمەن (زیاتر لە 21 ملیۆن دۆلار) لە لای حکومەت ماوە.

بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای ئیلام دەڵێت، بەپێی پلانێک، لە ماوەی دوو یان سێ رۆژی داهاتوودا یەک تریلیۆن تمەنی پارەی گەنمی جووتیاران لە سەرانسەری ئێران خەرج دەکرێت. گوتیشی، حکومەت پلانی هەیە تاوەکو کۆتایی هاوینی ئەم ساڵ، سەرجەم پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە خەرج بکات.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ئیلام، ئەم ساڵ لە رووبەری زیاتر لە 170 هەزار هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە گەنم چێنراوە و بەرهەمەکەی زیاتر لە 340 هەزار تۆن بووە، کە 250 هەزار تۆنی رادەستی سایلۆکان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە