Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆپیشاندانی دانیشتووانی مەریوان بۆ باشکردنی قوتابخانەکانی شارەکە

خۆپیشاندانی دانیشتووانی مەریوان بۆ باشکردنی قوتابخانەکانی شارەکە

کوردستان

مەریوان بەدەست کەمیی قوتابخانە دەناڵێنێت؛ لە هەندێک پۆلدا زیاتر لە 40 قوتابی هەن

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، قەیرانی کەمیی قوتابخانە و قەرەباڵخیی پۆلەکان لە شاری مەریوان، کێشەی گەورەی بۆ قوتابییان و خێزانەکانیان دروستکردووە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بەشێک لە قوتابخانەکان بوونەتە سێ دەوامی، لە هەر پۆلێکیشدا زیاتر لە 40 قوتابی دەخوێنن.

سەرەڕای هەبوونی زیاتر لە 10 قوتابخانەی ناحکومی لە شارەکەدا، هێشتا کێشەی کەمیی جێگە چارەسەر نەکراوە. بەشێکی زۆری قوتابییان بەهۆی دووریی قوتابخانەکانیانەوە، ناچارن رۆژانە دوو بۆ سێ کیلۆمەتر بەپێ یان بە ئۆتۆمبێلی کرێ ببڕن.

نەبوونی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیی وەک پاس و میترۆ، وایکردووە خێزانەکان پشت بە تەکسی و ئۆتۆمبێلی تایبەت ببەستن؛ ئەمەش جگە لە دروستکردنی بارگرانییەکی زۆری دارایی، وایکردووە لە کاتی دەستپێکردن و تەواوبوونی دەوامدا قەرەباڵخییەکی زۆری هاتووچۆ و هەندێکجاریش رووداوی پێکدادان لەبەردەم قوتابخانەکان دروست ببێت.

بەپێی ئامارەکان، پشکی هەر قوتابییەک لە رووبەری قوتابخانەکان لە مەریوان بەراورد بە شارەکانی دیکە زۆر کەمترە. لە کاتێکدا لە تارانی پایتەخت ئەو رووبەرە 8.85 مەترە، لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 6.34 مەترە و لە سەنتەری شاری سنەش 5.80 مەترە، بەڵام لە مەریوان بەهۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان لە ئەنجامی کۆچکردن بۆ مەبەستی بازرگانی و کار، ئەو بڕە بۆ هەر قوتابییەک تەنیا 1.43 مەترە.

هەرچەندە لە ساڵی 1995ـەوە لە پلانی گەشەپێدانی شارەکەدا چەندین شوێن بۆ دروستکردنی قوتابخانە تەرخانکراون، بەڵام نەک تەنیا پلانەکان جێبەجێ نەکراون، بەڵکو بەشێک لەو زەوییانە کراونەتە یەکەی نیشتەجێبوون یان بۆ مەبەستی دیکە بەکارهێنراون. بۆ نموونە لە گەڕەکی بەهارانی ئەو شارە، زەوییەک بە رووبەری 3,860 مەتر چوارگۆشە بۆ قوتابخانە تەرخانکراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی وەستاوە. 

ئێستا بەشێکی زۆری ئەرکی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان کەوتووەتە سەر شانی خێرخوازان.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای سنە ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، 126 قوتابخانە لە پارێزگاکە زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێکیان دەکەونە مەریوان. 

فوئاد حوسێنی، بەڕێوەبەری پەروەردەی سنە رایگەیاندووە تاوەکو ئێستا تەنیا 100 لەو قوتابخانانە نۆژەنکراونەتەوە.

بڕیارە رۆژی 23ـی ئەیلوولی 2026 زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لێبدرێت. لە سەروبەندی ئەم وادەیەدا، قەیرانی کەمیی قوتابخانەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە و پێداویستییەکانی خوێندن، بوونەتە بارگرانییەکی قورسی دەروونی و دارایی بۆ خێزانەکانی ئەو ناوچەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە