Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تێکشکاندنی درۆن لە ئاسمانی هەولێر

تێکشکاندنی درۆن لە ئاسمانی هەولێر

کوردستان

بەدواداچوونی رووداو: لە 28ی شوباتەوە بە زیاتر لە هەزار مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) دەڵێ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پێنج مووشەک هێرش کراوەتە سەر سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە. بەگوێرەی ئاماری کۆکراوەی رووداو، ژمارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەزار درۆن و مووشەکی تێپەڕاند.


بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی جەنگ لە 28ی شوباتەوە، بە هەزار و یەک درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 156 کەسیش بریندار بوون.

هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان لەم مانگەدا:
14ی ئەیلوول، دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) رایگەیاند، بە پێنج مووشەک هێرش کراوەتە سەر سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە جۆرێک سێ مووشەک لە زڕگوێزەڵە لە سلێمانی، مووشەکێک لەنێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لە قەزای قەرەداخ لە سنووری سلێمانی و مووشەکێکیش لە نزیک گوندی گورگەچیا لە ناحیەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتە خوارەوە و "هیچیان زیانی گیانییان نەبووە".

2ی ئەیلوول دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند: "هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند کە زیانی گیانییان نەبوو".

7ی ئەیلوول، بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناحیەی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی. ئاسایش رایگەیاند، زیانی گیانی نەبووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، مانگی رابردوو (ئاب) بە 22 درۆن و مووشەک هێرش کرابووە سەر هەرێمی کوردستان، مانگی حەوت بە 88 درۆن و مووشەک؛ مانگی شەش بە 16 درۆن و مووشەک.

لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ 14ـی ئەیلوولی 2026، هەرێمی کوردستان بە 1001 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر.

ژمارەی هێرشەکان بەگوێرەی پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر بە 686 مووشەک و درۆن 
پارێزگای سلێمانی بە 280 مووشەک و درۆن
پارێزگای دهۆک بە 31 مووشەک و درۆن 
پارێزگای هەڵەبجە بە 4 مووشەک و درۆن 

زیانی گیانیی هێرشەکان:
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا حەوت پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک لە سنووری خەلیفان لە پارێزگای هەولێر شەهید بوون، کارمەندێکی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ژن و مێردێک کە لە ماڵەکەیاندا شەهیدکران؛ 19 پێشمەرگەی پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان، کوڕی پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان. دووانەکەی دیکەش سەربازێکی فەرەنسا و سەربازێکی ئەمریکا بوون لە هەولێر گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ئاماری کۆکراوەی رووداو، بەشێکی بریندارەکان بریتین لە 29 پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سێ کارمەندی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هەروەها سێ پێشمەرگە، دوو پاسەوانی تایبەت لە بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی، پاسەوانێکی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی، هەروەها دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیی خەلیفان و دوو پێشمەرگە لە هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، سێ کەس لە هێرشەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی و یەک پۆلیس هەن.

هەر لەنێو بریندارەکان 18 سڤیل هەن و بریندارەکانی دیکەش پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێنج سەربازی فەرەنسی بوون لە هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە