Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دوای واژۆکردنی یاداشتەکە، فەریق شوان رواندزی کۆپییەکی پێشانی رۆژنامەڤانان دەدات

دوای واژۆکردنی یاداشتەکە، فەریق شوان رواندزی کۆپییەکی پێشانی رۆژنامەڤانان دەدات

کوردستان

ئەفسەرێکی باڵای کورد رێککەوتنی بەرگریی عێراقی لەگەڵ فەرەنسا واژۆ کرد

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

عێراق و فەرەنسا لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشیی سەربازی و داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی ستراتیژی بۆ کڕینی چەکی پێشکەوتوو لە کۆمپانیا فەرەنسییەکان رێککەوتن. لە رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکەدا لە پاریس، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق، کە ئەفسەرێکی باڵای کوردە بە پلەی فەریقی ئەندازیار لەنێو حکومەتی فیدراڵ، بە نوێنەرایەتیی عێراق رێککەوتنەکەی واژۆ کرد.

رۆژی دووشەممە، لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ پاریس، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی پەرەپێدانی توانای سەربازیی هێزەکانی عێراق و پاراستنی سەروەری و سنوورەکانی وڵاتیان کرد.

لە دیارترین دەرەنجامەکانی لێکتێگەیشتنی بەرگریی نێوان هەردوو وڵات، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا، فەریقی ئەندازیار شوان رواندزی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق، رێککەوتنی هاوکاریی سەربازی لەگەڵ کۆمپانیای فەرەنسیی (هارماتان ئەی ئای) واژۆ کرد.

ئەم رێککەوتنەی شوان رواندزی واژۆی لەسەر کرد تایبەتە بە کڕین و پەرەپێدانی "سیستمی بەرگریی ئاسمانیی خۆکار و زیرەک"، کە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت، بۆ بەهێزکردنی تواناکانی عێراق لە بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە ئاسمانییەکان و پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە رێککەوتنەکەدا بەغدا و پاریس نەخشەڕێگەیەکی ستراتیژییان پەسند کردووە بۆ ئەوەی لە قۆناخی داهاتوودا پێداویستییە سەربازی و کڕینی چەکەکانی سوپای عێراق لە رێگەی کۆمپانیا سەربازییە فەرەنسییەکانەوە دابین بکرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی بەرگریی عێراق و کۆمپانیا فەرەنسییەکان دووپاتکردەوە لە چەند بوارێکی گرنگی وەک، "سیستمی تۆپخانەی پێشکەوتوو، سیستمی بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و چاودێریی رادار و پاراستن و بەرگری لە کاتی جووڵەی ئاسمانیدا."

لە بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکەدا لە پاریس، عێراق و فەرەنسا جەختیان لەسەر رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ کردەوە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هاوکات هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریایی و ئازادیی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە